-8-

1.7K 244 76
                                    





———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








———————————————————









Yoonie pov:—










ئەمڕۆ بڕیارم دا بۆ یەکەم جار بڕۆمە دەرەوە و ئەو هەستە تاقی بکەمەوە، هەستی ئازاد بوون

واهـ من هێشتا باوەڕ ناکەم من زۆر دەترسم ئایە هەموو ئەوانە ڕاستیە؟ چونکە ئەوە زیاتر لە خەونێک دەچێ

بیرمە ئەو کاتەی ١٥ ساڵ بووم زۆر سەرکێشبووم، ڕۆژێکیان بڕیارم دا ڕا بکەم لە ماڵەوە و توانیم دوای هەوڵێکی زۆر سەرکەوتوو بم بەڵام هەر ١٠ خولەکیشی پێ نەچوو کە پاسەوانەکان منیان گرت،

باپیرەم زۆر توڕە بوو کە سزای دام، ئەو هەفتەیەک لە ژورەکەی خۆم بەندی کردم بۆ ئەوەی جارێکی تر هەوڵی ڕاکردن نەدەمەوە، ئەو تەنانەت مۆبایل و ئاپادەکەشی لێ وەرگرتم کە ناچار بووم تەواوی ئەو هەفتەیە خۆم بە خوێندنەوەی کتێب خەریک بکەم، بەڕاستی زۆر بێزارکەر بوو.

بەهەر حاڵ ئەوانە هەموو تێپەڕین و بوون بە ڕابردوو، هەرگیز نامەوێ بگەڕێمەوە ئەو کاتانە.

من خۆم ئامادە کرد و بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتم، دوێنی شەو بە تایم گووت کە دەمەوێ بچمە دەرەوە و بازاڕی بکەم ئەویش ڕێگەی دام، ئەمە هەستێکی زۆر خۆشە.

بەڵام خۆشتر دەبوو ئەگەر ئەو خۆشی لەگەڵم هاتبا، من زۆر دەترسم و نازانم کە چۆن ڕەفتار بکەم لە شوێنێکی گشتی من هەرگیز ئەوەم نەکردوە.

من وەک منداڵێک خۆم دەهاتە بەر چاو کە بۆ یەکەم جار دەیەوێ خۆی بچێت بۆ دوکان و شتەکانی بکڕێ بە بێ دایکی، ئەوە هەستێکی زۆر ناخۆشە کە نەزانی دەبێ چی بکەی و چۆن ڕەفتار بکەی لەگەڵ دەور و بەرت.

ئەو دڵ ڕەقە لەبەر کارەکانی هەر گرنگیشی پێ نەدام وەک هەموو کات پێش ئەوەی خەبەرم بێتەوە ماڵەکەی جێهێشتبوو.

بەڵام ئەوەی باشە کە پاسەوانەکانم لەگەڵە ئەمە وا دەکات زیاتر هەست بە ئاسوودەیی بکەم، وە ئەگەر شتێکم پێویست بوو دەتوانم لەوانی داوا بکەم.

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now