———————————————————Author pov:—
تایهیۆنگ ئەمڕۆ لە ماڵەوەیە، لە کۆتاییدا کەمێک کاتی بەتاڵی هەیە بۆ خۆی
ئەو ماوەیە ئەو زۆر سەرقاڵ بوو کە تەنانەت کاتی نەبوو بگەڕێتەوە ماڵەوە و پشوو بدات، ئەو خەریکی کردنەوەی سێ لقی نوێ بوو لە نیۆرک وە ئەو دەیویست بە تەواوی ئاگاداری هەموو وردەکاریەکان بێت بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک ڕوونەدات و دواتر کێشەی بۆ دروست بکات.
ئەوە وای لێ کردبوو کە بە تەواوی یونی لە بیر بکات و گرنگی پێ نەدات، ئەو بیری لەوە نەدەکردەوە کە یونی هەمیشە چاوەڕێی دەکات لە ماڵەوە تاوەکو دەگەڕێتەوە، چونکە ئەو ڕانەهاتبوو بەوەی کەسێک چاوەڕێی بکات بۆ گەڕانەوەی، ئەو هەرگیز کەسی نەبووە بەو شێوەیە.
ئەو وا بیری دەکردەوە کە یونی دڵخۆشە بەو ژیانەی ئێستای بۆیە ئەوەندە گرنگ نەبوو بە لایەوە
ئەو بێ ئاگا بوو لەوەی کە یونی چەند پێویستی بە خۆشەویستی کەسێکە و پێویستی بە گرنگی پێ دانە.
ئەو تەنها کاتێک خۆی پێویستی بە یونی دەبوو دەگەڕایەوە و کاتی لەگەڵ بەسەر دەبرد ئەویش بۆ چەند کاتژمێرێکی کەم.
ئەو ئێستاش کە لە ماڵەوەیە و کارەکانی کەم بوونەتەوە هێشتا خەریکی لاپتۆپەکەیە و گرنگی بە ڕێکخستنی چەند شتێک دەدا.
یونی لە بەرامبەری دانیشتبوو، ئەو بێزار بوو لەوەی مێردەکەی بەو شێوەیە تەنها گرنگی بە کار دەدات
هەوڵی دەدا سەرنجی تای بە دەست بێنێ، ئەو جوان خۆی گۆری بوو مەیک ئەپی کردبوو تەنها بۆ ئەوەی تای گرنگی پێ بدات، کچی داماو.
تا لە ناکاو نامەیەک بۆ مۆبایلەکەی یونی هات، ئەو دڵ خۆش بوو بە بینینی ناوی کەسەکە
خێرا مۆبایلەکەی کردەوە و دەستی کرد بە نامە گۆڕینەوە لەگەڵی لە کاتێکدا زەردەخەنەی دەکرد.
YOU ARE READING
"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)
Fanfictionیونی لە کۆتاییدا دەبێت بە کچێکی پێگەیشتوو..! بەڵام ئایا هەمان ئازادی کەسە پێگەیشتووەکانی دەبێت لە نێو ئەو یاسایانەی کە باپیرە گەورەی خێزانەکە زۆر دەمێکە دایڕشتووە و کەس تاکو ئێستا نەیوێراوە و نەیتوانیوە لەو یاسایانە دەرچێت! ئایە ئەو کەسەی یارمەتی...