-27-Final.

2.5K 265 265
                                    


———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



———————————————————









Author pov:—









"من کیم تان وەک میراتگری خۆم ڕادەگەیێنم، هەر شتێک کە هەمبێت و پەیوەندی بە منەوە هەبێت لە داهاتوودا کوڕەکەم و هاوسەرەکەم لێی بەرپرسیار دەبن
هەر لەبەر ئەوەشە ئێوەم لێرە کۆکردۆتەوە"
تایهیۆنگ زۆر بە فەرمی قسەی بۆ ئەو کەسانەی ئەوێ دەکرد

لە هەمان کاتدا یونی و تانی تەمەن یەک ساڵە لە تەنیشتیەوە دانیشتبوون، یونی تانی لە باوەشی خۆی هەڵگرتبوو، بەڵام تان نەدەوەستا لەوەی زەردەخەنە نەکات و وا لە تای بکات جار جار سەرنجی بکەوێتە سەریان.

ئەو کەسانەی لە هۆڵە گەورەکە ئامادە بوون نوێنەرە باوەڕپێکراوەکانی تای بوون لە هەموو وڵاتەکانەوە، ئەو بە تایبەت بانگی هەموویانی کردبوو و کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورەی لە لقی سەرەکی کۆمپانیاکانی کە زۆرترینی کارەکان لەوێ ئەنجام دەدرێن ڕێکخستبوو.


تای ئەوانی بانگهێشت کردبوو بۆ ئەوەی پێیان ڕابگەیەنێت کە ئیتر ئەو کوڕێکی هەیە پێویست ناکات کەس چاو ببڕێتە دەسەڵاتەکەی


ئەو کارمەندانەی ئامادە بوون زۆر زۆر بوون بە ڕادەیەک لە ژمارە نایەت، هەموویان بە بێدەنگی گوێیان بۆ وشەکانی تایهیۆنگ گرتبوو


"وە من دەمەوێ لێرەوە پێتان بڵێم کە بەشێکی نوێ لە نێو زنجیرە کۆمپانیاکانمان دەکەینەوە"
تای وتی هەرکە سەیری یونی کرد

یونی بەڕاستی بیری بۆ هیچ شتێک نەدەچوو بۆیە تەنها بە ئاسایی سەیری ئەوی دەکرد

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now