-12-

1.7K 253 129
                                    



———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







———————————————————









Taehyung pov:—








لەگەڵ جیمین لەسەر کار قسەمان دەکرد لە ئۆفیسەکەم، تاوەکو لە ناکاو زەنگی مۆبایلەکەم ئێمەی وەستاند لە گفتوگۆکەمان

کە ناوی کەسەکەم بینی زەردەخەنەیەکی بە فیزم کرد، ئێستا کاتی ئەوەیە کەمێک بە جیمین ڕابوێرم لەو کاتەوەی ئەو خۆشەویستێکی نیە بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات و گرینگی پێ بدات

"سڵاو گوڵەکەم"
من وتم لە کاتێکدا جیمین سەیری دەکردم بە بێزاریەوە

"ئـ-ئێ سڵاو تایهیۆنگ چۆنیت"
یونی بە شڵەژانەوە وتی، چی ڕودەدات ئایە ئەو باشە؟

"من باشم ئازیزم، شتێک بووە دەنگت باش دیار نیە؟"
بە کەمێک نیگەرانیەوە وتم
ئەمە زیاتر بۆ ئەوە بوو کاردانەوەی جیمنین ببینم و وای لێ بکەم ئەویش هەوڵ بدات کەسێک بۆ خۆی بدۆزێتەوە نەک هەر خەریکی ڕابواردن بێت

"مـ-من زۆر باشم، تای ئێ لە ڕاستیدا بۆ ئەوە پەوەندیم کردبوو کە ئایە مۆڵەتم دەدەی دوای زانکۆ لەگەڵ هاوڕێکەم کەمێک کات بەسەر ببەین لە دەرەوە؟"
یونی بە دەنگی نزمەوە وتی بەڵام زۆر باش گوێم لێ بوو، باشە ئاساییە با بڕوات چی بوەستە نەکا ئەو هاوڕێیە ئەو جۆنگکوک ناوە بێت نەخێر هەرگیز

"ئەو هاوڕێیە کێیە یونی؟"
بە جدیەوە پرسیم

"ئەو جـ-جۆنگکوکە"
ترس لە دەنگیدا بەدی دەکرا

ئای خوایە من شێت دەبم، بەڵام بوەستە بە من چی با بڕوات ئەگەر وای دەربخەم کە غیرەی لێ دەکەم ئەوا لەوانەیە وا بیر بکاتەوە کە خۆشمدەوێ، نەخێر من هێشتا لە هەستەکانم دڵنیا نیم نامەوێ هیوای پێ بدەم

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now