-24-

1.5K 212 76
                                    



———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



———————————————————









Taehyung pov:—








من سەیری ناوی ئەو کەسەم کرد لەسەرشاشەکە، ئەوە بەڕاستی شۆکی کردم چۆن شتێکی لەم شێوەیە ڕوودەدات.

من کۆتاجار لە نەخۆشخانە ئەوم بینی وە زۆر بە ڕوونی پێیم وت کە واز لە یونی بهێنێت وە بڕاوت بۆ شوێنێکی دوور و هەرگیز نەیەتەوە سەر ڕێگای یونی

ئەو زۆر پاڕایەوە لێم بۆ ئەوەی بهێڵم تەنها داوای لێبوردن لە یونی بکات پێش ئەوەی بڕوات چونکە وتی کە زۆر پەشیمانە لەوەی کردوویەتی.

بەڵام من لە وەڵامدا پێیم وت
*پێش ئەوەی ئەو کارەت لەگەڵ هاوڕێکەت کردبا بیرت لەوە کردبایەوە کە بەوە چەند ئەو دەشکێنی*

من ئەو کات بەزۆر کۆنتڕۆڵی خۆم کردبوو بۆ ئەوەی ڕێک لەوێ دوبارە لێی نەدەمەوە ئەوەش بەهۆی یونی بوو کە وای لە من کرد بەڵێنی پێ بدەم کە هیچ شتێک لەو نەکەم

بەڵام بێگومان من نەمهێشت ئەو چیتر لە زانکۆکەم بخوێنێت و ئەوم دەرکرد لەوێ بێ ئەوەی یونی ئاگادار بێت، بەڵام هێشتا ئەوەندە دڵ ڕەق نەبووم کە وای لێبکەم لە هیچ زانکۆیەکی تر وەرنەگیرێت وە ئەو بڕیاری دا کە بڕواتە فەڕەنسا و لەوێ لە هەمان بەشی خۆی خوێندنەکەی تەواو بکات.

وە من بە تەواوی ئەوم تێگەیاند کە بۆی نیە جارێکی تر بگەڕێتەوە ئێرە چونکە من نامەوێ یونی لە مەترسی دابێت بۆیە چەند پەڕاوێکم پێی واژوو کرد کە هەتاوەکو من ڕازی نەبم هەرگیز لە فڕۆکە خانە ڕێگەی نادەن بگەڕێتەوە کۆریا تەنها بە مۆڵەتی من دەتوانێ ئەوە بکات، چونکە ئەو تەنها دەروون نەخۆشێکە.

من وازم لە بیرکردنەوە لە ڕابردوو هێنا و سەیری نامەکەم کرد.

چیی؟
یونی تەنانەت وەڵامیشی داوەتەوە!
من شێت دەبم چۆن ئەوەی بە من نەوتووە کە ئەو نەفرەتیە نامەی بۆ ناردووە

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now