-11-

1.6K 232 54
                                    





Enjoy:)

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







Enjoy:)




———————————————————










Yoonie pov:—









واهـ ئەم کچانە بۆ وا بێزارکەرن خەریکە خۆیان بە مێردەکەمەوە هەڵدەواسن ڕێک لە بەردەم چاوەکانی خۆم

بەڵام ئەوەی باشە تای هیچ گرینگیان پێ نادا، سوێند دەخۆم ئەگەر گرینگی پێدابان ڕێک دۆزەخم نیشان دەدان

من ڕاستە وا دەردەکەوم کە زۆر میهرەبان بم بەڵام ئەوە تەنها بۆ ئەوەیە کەس ڕووە ڕاستەقینەکەم نەناسێت، من زۆر سەرکێشم وە هەر شتێک کە بمەوێ دەبێ بە دەستی بێنم ئەگەر زۆریش سەخست بێت

وەک ئەوەی ڕازی بووم هەموو ژیانی خۆم بە پیاوێک ببەخشم کە تەنها ماوەیەکی کەم بوو ئاشنای بوو بووم تەنها بۆ ئەوەی بە ئازادی بگەم و ئامانجەکەم بە دەست بهێنم


ئەوان بەردەوام دەیانەوێ سەنجی تای بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، باشە چۆن دەتوانن بەم شێوەیە بن؟ ئافرەت چۆن دەبێ ئەوەندە ئاستی خۆی نزم بکاتەوە و ڕێگە بدا کە بە چاوێکی خراپەوە سەیری بکەن؟
من قێزیان لێ دەکەمەوە.


جیمین بەردەوامە لەوەی قسەی خۆش بۆ ئەوانەی دەور بەری بکات و وایان لێ بکات بە دەنگی بەرز پێبکەنن، باشە ئەو کوڕێکی زۆر شیرینە بەڵام لە هەمان کاتدا هۆت و سەرنجڕاکێشە کە وا لە هەمووان دەکا بکەونە داویەوە.


ئاهـ ئەگەر تای دەزانێ کە من چۆن بیر لە جیمین دەکەمەوە هەر لێرە لە ناوم دەبات.


ئێمە بڕیارمان دا ئەوێ جێبهێڵین بەڕاستی ئەوە زۆر بێزارکەر بوو لە کۆتاییەکەی دا، کە هەمووان دەستیان کردبوو بە خواردنەوە و قسەی بێمانا، من حەزم بەوە نەبوو.


لە ڕێاگا بووین کاتێک لە ناکاو دایکم پەیوەندی ڤیدیۆیی کرد بۆم، بە دڵخۆشیەوە وەڵامم دایەوە


"سڵاو دایکە گیان"


"سڵاو کچە شیرینەکەم، ئای خوایە من تۆم بینی لە هەواڵەکەن تۆ زۆر جوان دەردەکەوتی ئازیزەکەم، من بەڕاستی شانازیت پێوە دەکەم، ئای خوایە من باوەڕ ناکەم کە لە کۆتاییدا کچە بچوکەکەم گەورە بووە و ئێستا لە هەواڵەکان باسدەکرێ بۆ یەکەمین جار"
ئەو بە پەرۆشیەوە قسەی دەکرد، لە کۆتاییدا چاوەکانی دەدرەوشانەوە بەهۆی فرمێسکەکانیەوە.

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now