-7-

1.8K 258 77
                                    






———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







———————————————————







Author pov:—










تای ڕۆشتە نزیک یونیەوە بۆ ئەوەی بۆینباخەکەی بۆ ببەستێ، یونی بۆینباخەکەی لە تای وەرگرت و نزیکتر بۆوە لێی و تای دەستەکانی خستە سەر کەمەری و سەیری ڕوخسارە بێ کێشەکەی یونی دەکرد کە زۆر بێتاوان دیارە، بە لای تای یونی زۆر پاک و بێ خەوش بوو وای لێ دەکرد بیربکاتەوە کە هەرگیز نابێ ئازار بەو دڵە میهرەبانەی بگەیێنێ کە هیچ خراپەیەکی تێدا نیە، ئەو هەستانە بۆ تای زۆر نوێ و نامۆ بوون ئەو نەیدەزانی ئاخۆ ئەوانە چ جۆرە هەستێکن، بەتەواوی هەستەکانی تێکەڵ بوو بوو، بەڵام دەترسا لەوەی ئەوە خۆشەویستی بێ، ئەوە بۆ ئەو زۆر قورس بوو.



یونی بە ماوەی کەمتر لە خولەکێک بۆینباخەکەی بەست، ئەو دەیزانی چۆن ئەو کارە بکا لەو کاتەوەی هەمیشە بۆ باوکی ئەوەی دەکرد،ئەو حەزی بە یارمەتیدانی باوکی بوو.





تای زەردەخەنەی کرد کاتێک بینی یونی چەند شڵەژاوە دوای کردنی ئەو کارە، یونی بە خێرایی گەڕایەوە لای ئاوێنەکە تاوەکو خۆی خەریک بکات بە تۆخ کردنەوەی سوراوەکەی.



تای سەیری دەکرد کە چەند لەسەر خۆیە لە کاتی خۆ ئامادەکردن ئەو سەیری هەموو جوڵانەوەکانی دەکرد وای لێ دەکرد کە ئارەزوو بکات هەمیشە بیخاتە باوەشیەوە بەڵام غروری ڕێگەی بەوە نەدەدا.







***








هەمووان کۆبووبوونەوە لەسەر مێزەکە کە بە تەواوی پڕکرابۆوە بە خواردنە جۆراو جۆرەکان، یونی لە تەنیشت تای بوو و چێژیان لە خواردنەکەیان دەبینی.




دوای نان خواردن تای بە بەڕێز کانگ میهیوکی وت کە دەیەوێ بە تەنیا قسەی لەگەڵ بکات لە ژوری کارکردنەکەی باوکی.











Taehyung pov:—










"چی وای لە زاواکەم کردوە کە بیەوێ بەتەنیا قسەم لەگەڵ بکات؟"
باپیرەی یونی گوتی هەر کە دانیشت لەسەر قەنەفەکە

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now