وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە
کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.
VOTE
با دەســــــــت پـــــێبــــــکەیـــــــن
بێ گوێدان بەقسەکانی من دووبارە تووند قۆڵی گرتم و بە بەهێزی بە دوای خۆیا ڕایکێشام بۆ ناو خانووەکە خانووەکە زۆر سەیر بوو من زۆر زیاتر ترسام.
خانووەکە زۆر گەورەبوو شوێنێکی گەورەبوو کە پڕ پڕ بوو لە سندووق و قەفەز.، خانوەکە پڕ لە کچ بوو کچی زۆری لێ بوو.
چەندین کچی لە من گەورەتر و هاو تەمەنی منی لێبوو زۆربەیان مکیاجیان بۆ کرابوو.، مکیاجێکی سەیر و قێزەون وە جلی نیمچە ڕووتیان لەبەربوو کە زۆر بەکەمی ئەگەر بەشێکی جەستەیانی داپۆشیایە.، لەبری ئەوەی جەستەیان داپۆشێ وای لێکردبوو کە زیاتر دەربکەوێ.
وە چەن کچێکیش لە سوچێکی ژوورەکەیا بە هێمنی دانیشتبوون و سەیری ئێمەیان ئەکرد.، هەموو ئەوانەی ئەوێ بە چاوی بەزەیی و قوڕگی پڕ گریانەوە سەیری منیان ئەکرد.
زۆر دڵ تەنگبووم بەو دیمەنە ئەمانە چەن کچی تریان وەک من لێکردووە؟ چیمان بەسەردێ لێرە؟ واتە ڕزگاربوون نییە؟ ئەبێ منیش وەک ئەوان لێرەببم؟ چارەنوسمان بە کوێ ئەگا؟
چواردەوری ناوەوەی خانووەکە لە هەموو سووچەکانی پیاوی لێبوو کە قاتی ڕەشیان لەبەربوو و ماسولکە دار و بەهێزبوون دیاربوو کە هەموویان پاسەوان بوون.
پیاوە قات ڕەشەکە بەرەو ناوەوە ڕۆشت و منیشی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا بەرەو خوارەوە ڕۆشت، چوینە ژێر زەمینێک.
لەسەر زەوی ژێر زەمینەکە دۆشەک و بالیف و پارچە سەرچەفێکی بچووک و پیسی لێبوو وە شوێنەکەش بە هەمان شێوە پیس بوو.
ژێر زەمینەکەش گەورەبوو وە قەفەزەکانیش زۆربوون کەهەمووی کچی بێچارەی وەک منی تیابوو.
YOU ARE READING
sold || فرۆشراو ✓
Actionتەواوبووە. تەنیا بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵتان ئەبێ. ناڵێم تەواو جیاوازە لە چیرۆکەکانی تری واتپاد... لەوانەیە شتی وا نوسرابێت بەڵام بەم جۆرە دەربڕینە نا کە لایەنە ڕاستییەکە بکاتە ڕوو بە جۆرێک هەستبکەی کە خۆت لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندای ئەمە چیرۆکێکی جی...