وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.
کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.
دوای ئەوەی پێنج کاتژمێر لە ژوری نەشتەرگەری بووم لە کۆتاییدا توانیم نەخۆشەکە ڕزگار بکەم و نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو.
ئەوە زۆۆر دڵ خۆشم ئەکا کە ژییانی نەخۆشێک ڕزگار ئەکەم بە جۆرێک کە هەموو هیلاکییەکەم ئەڕوا و لە جێی ئەوە دڵ خۆشی جێگەی ئەگرێتەوە.
لەگەڵ دکتۆر و پەرستارەکانی تر بە دڵخۆشییەوە باوەشمان لە یەکتر دا وە لە دوای ئەوە بە ماندووی پاڵکەوتین و پێئەکەنین بە ڕاستی هەستێکی ناوازەم هەبوو.
.
.
.لە ژوری نەشتەرگەری هاتمە دەرەو و جلەکانمم گۆڕی بەڵام وام هەست ئەکرد کەسێکی ناسیاوم بینی کە لە ژوری بەرامبەرەوە هاتە دەرەوە.
بە خێرایی چاکەتەکەمم لەبەر کرد و بەراو لای ئەو ڕۆشتم من هەڵە نەبووم ئەوە نامجوون بوو.
بەڵام چی ئەکا لێرە؟ ئەی ئێستا نابێ کە لەلای پرێتی بێت وە ئەوان لە دادگابن.
نامجوون:-دکتۆر جیمین.
بە خێرایی ڕۆشتمە لای و دەستم لەسەر شانی دانا کەمێک شڵەژا کە منی بینی.
جیمین:-چیبووە؟ تۆ چی ئەکەی لێرە؟ ئەی کوا پرێتی؟ یان پرێتی شتێکی لێ بەسەر هاتووە؟ ئەو باشە؟ چییان لەو کرد؟.
منیش کە ڕووخسارە پەشۆکاوەکەی نامجوونم بینی دڵنیابووم لەوەی کە شتێکیان بەسەر پرێتی هێناوە پێش ئەوەی ڕێگەی پێبەم کە وشەیەک بڵێ بە شڵەژاوی و بەسەر یەکەوە پرسیارەکانم ئاڕاستەی کرد ئەویش تەنیا بە چاوەکانی ئاماژەی بۆ ئەکردم کە ئارام ببمەوە.
YOU ARE READING
sold || فرۆشراو ✓
Actionتەواوبووە. تەنیا بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵتان ئەبێ. ناڵێم تەواو جیاوازە لە چیرۆکەکانی تری واتپاد... لەوانەیە شتی وا نوسرابێت بەڵام بەم جۆرە دەربڕینە نا کە لایەنە ڕاستییەکە بکاتە ڕوو بە جۆرێک هەستبکەی کە خۆت لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندای ئەمە چیرۆکێکی جی...