part 13

2.1K 475 81
                                    

کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن پێی دڵخۆش ئەبم.

کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن پێی دڵخۆش ئەبم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

با دەســــــــت پـــــێبــــــکەیـــــــن



جۆنگکووک:-کوڕەکەم هێشتا ساوایە و پێویستی بە شیری دایکییەتیو وە هەر ئەبێ دایکی ئاگاداری بێت، تا ئەو کاتەی کە کوڕەکەم لە شیر ئەبڕێتەوە واتە تا دوو ساڵی تر تۆ لێرە ئەبی وە دوای ئەوەش ئازادی.

لەگەڵ قسەکانی دڵم لەت لەت بووئاخر ئەو بەڵێنی پێدابووم کە دوای لەدایک بوونی منداڵەکە ئازادم ئەکا ئێستا بۆچی وا ئەڵی من چەن لە مێژە چاوەڕێی ئەم ساتەم هەموو شتێکم قبووڵکرد بۆ ئەوەی ئازادم بکا.

پرێتی:- بەڵام تۆ خۆت وتت....

قسەکەم تەواو نەکرد لەبەر ئەوەی جۆنگکووک بە توڕەییەوە دەستێکی بەرزکردەوە و قسەکەی پێبڕیم.

جۆنگکووک :- پێت وایە کە بۆ گۆڕینی بڕیارەکانم پرس بە تۆ ئەکەم ئەبێ ڕۆژانە چەن جار ئەوە بهێنمەوە یادت کە تۆ تەنیا سۆزانییەکی لەش فرۆشێکی تەنیا ئامێرێکی، پێویستە کە سوپاس گوزارم بیت و قاچەکانم ماچ بکەی کە هێشتا وەک مرۆڤێک ڕەفتارت لەگەڵ ئەکرێ لەم ماڵە وە سوپاسم بکەیت لەبەر ئەوەی کە دوو ساڵی تر ئازادد ئەکەم لەبەر ئەوەی من تۆم کڕیوە و بە دەستی خۆمە کە چیت لێئەکەم جارێکی تر تەنانەت بیر لەوەش نەکەیتەوە کە لە بەرامبەرم دوو لێوت لێک جیابکەیتەوە چونکە خراپت بەسەر ئەهێنم.

قسەکانی تەواو کرد و لەوێ ڕۆشتە دەرەوە و منیش بە دڵێکی پارچە پارچەوە لە شوێنی خۆم ڕەق ببووم لەبەر ئەوەی قسەکانی زۆر بە ئازاربوون بۆم.

منێک کە سەردەمانێک هیچ کوڕێک بوێری بمنەبوو کە سوکایەتیم پێبکا کە ئەونە بەڕێزبووم هیچ کوڕێک لە ئاستما سەری هەڵنەئەبڕی ئێستا بووم بە سۆزانی و بە دڵی خۆیان سوکایەتیم پێئەکەن.

هەر ئەوان بە زۆر منیان کرد بە سۆزانی وە هەر خۆشیان سوکایەتیم پێئەکەن.

دووساڵ تێپەڕی و کوڕەکەم گەورەبوو ئێستا ئەو هەموو شتێکە بۆ من هەموو کەسێکمە پارچەیەکە لە ڕوح و گیانم.

تەنیا بیرکردنەوە لەوەی کە ڕۆژێک بەجێی بهێڵم شێتم ئەکا بەرگەی یەک دەقە دووری ناگرم شێت ئەبم لە دووری ئەو بۆنە خۆشەی.

لە ژورەکەم خەریکی خەواندنی کوڕکەم بووم و گۆرانیم بۆی ئەوت جۆنگکووک هاتە ژوورەوە.

جۆنگکووک:-ئیتر کوڕەکەم گەورەبووە و هیچ پێویستییەکی بە تۆ نییە تۆ ئیتر ئازادی ئەتوانی لێرە بڕۆیت.

لەگەل قسەکانی خێرا فرمێسک دابارییە سەر کوڵمەکانم نازانم ئەبێ دڵ خۆشبم بەوەی کە ئیتر ئازاد بووم و لە ئەشکەنجە و سوکایەتی ڕزگارم ئەبێ یان دڵ تەنگبم بەوەی کە ئیتر کوڕەکەم جەرگەکەم ڕوحەکەمم لێدور ئەخەنەوە و لێناگەڕێن بیبینم.

جۆنکوک ڕۆشتە دەرەوە و منیش هەر لە دیار کوڕەکەم دانیشتبوم و ئەگریام و بۆنم ئەکرد.

هیچ بڕیارێکم بۆ نەئەدرا ئەم ویست لەم کۆت و بەندییە ڕزگارم بێت وە بێ کوڕەکەشم نەم ئەتوانی.

بە درێژایی شەوەکە نە خەوتم و تەنیا ئەگریان هەرچەندە کە ئەم ویست بڕۆم بەڵام کاتێ کە یەک هەنگاو لێی دوور ئەکەوتمەوە وام هەست ئەکرد کە پارچە پارچەم ئەکەن و بە ڕاکردن ئەگەڕامەوە بۆ لای.

تا ئەو کاتەی کە ڕۆژ بۆوە بە خێرایی ڕامکرد بۆلای جۆنگکووک کاتێ کە جۆنگکووک منی بینی زۆر سەرسامبوو.

جۆنگکووک:-بۆچی تا ئێستا نەڕۆشتوی؟ هەر تۆ نەبوی کە هەموو ڕۆژێک لێم ئەپاڕایتەوە بۆ ئەوەی ئازادد بکەم دەی ئێستاش ئازادی لێرە بڕۆ.

جۆنگکووک بە بێ باکی سەیری کردم و ویستی کە بڕوا بێ ئەوەی یەک وشەش لە دەمم بێتە دەرەوە خۆمدا بەسەر قاچەکانیا و دەستم کرد بە گریان.

پرێتی:-جۆنگکووک توخوا من لە کوڕەکەم دوور مەخەرەوە توخوا با لای ئەوبم ناتوانم ناتوانم بێ ئەو بژیم توخوا لە ئەوم دوور مەخەرەوە هیچ کەسێکم نەما لە هەموو خێزانەکەم دوریان خستمەوە کەسم نەما تەنیا ئەوم هەیە ئەو هەموو کەسێکمە توخوا لە ئەوم دورمەخەوە.

جۆنگکووک:-تۆ ئازادی ئیتر ئەتوانی بۆ هەر شوێنێکت بوێت بڕۆی هەرچیت بوێ بیکەی.

پرێتی:-نامەوێ نامەوێ دور لە کوڕەکەم بم نامەوێ لێرە بڕۆم.

جۆنگکووک:-باشە بەڵام ئەوەت لە بیربێت گەر ئێستا نەڕۆی هیچ کاتێک ناتوانی لێرە بڕۆیت.

sold || فرۆشراو ✓Where stories live. Discover now