Part 22

1.3K 363 139
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.

کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


دوای ئەوەی خواردنەکەمان تەواوکرد هەستام تا سەر مێزەکە کۆبکەمەوە پرێتیش ویستی یارمەتیم بدا.

بەڵام کاتێ کە هەستا بە هەڵا خۆی لە مێزەکەدا و بە هەڵا یەکێک لە ئەتیکە گرانبەهاکانی سەر مێزەکەی شکاند

پرێتی:-من... م.. من... ئەوە تەنیا هەڵەیەک بوو، بەخوا ئەوە بە مەبەست نەبوو..... تەنیا.... تەنیا ویستمــ.....

ئەو زۆر پەشۆکاو بوو.... بە ترسەوە قسەی ئەکرد و ڕوونکرنەوەی ئەدا لە کاتێکا بە خێرایی ئەیویست پارچە شکاوەکان کۆبکاتەوە.

جیمین:-باشە کێشە نییە.... بۆ وا شڵەژاو بووی ئارامبە... ئەوە شوشەبوو هەر ئەکشێ.

قاپەکانم بە دەستەوە بوو هێشتا.

جیمین:-واز لەوانە بهێنە بریندار ئەبی ئێستا خۆم پاکی ئەکەمەوە..... پێم وتی لێی گەڕێ.

هاوارم کرد ئەوانەی کە بە دەسمەوەبوو دامنا و بەرەو لای ئەو ڕۆشتم پرێتی دەستی خۆی بە خراپێ بریندار کردبوو خوێنی لێ ئەهاو.

جیمین:-ئەرێ تۆ بێ مێشکی؟. مێشک هەیە؟ پێم نەوتی وازی لێبهێنە؟ ئەبینی چیت کرد.

برینەکەی دەستی کەمێک گەورەبوو و خوێنی زۆری لێ ئەهاو سندوقی فریا گوزاری سەرەتاییم بۆ هێنا و دەستیم تیمار کرد.

پرێتی:-بمبورە ئەوە تەنیا هەڵەیەک بوو.

هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا و ڕووخساریم لە نێوان دەستەکانم قوفڵ کرد.

جیمین:-ئاههــ پێم وتی کێشە نییە، بۆچی بە بەردەوامی دوبارەی ئەکەیتەوە،سەیری من بکە.... لێرە وەک ماڵی خۆت ڕەفتاربکە، بێگومان ئەو شتانەش ئەبێ وە پێویست ناکا لە خۆشتی قورس بکەیت، تەنیا بۆ جاری داهاتوو واز لە شوشەکان بهێنە بۆ ئەوەی بریندار نەبیت.

sold || فرۆشراو ✓Where stories live. Discover now