part 5

2.4K 560 248
                                    


وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە

کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


با دەســــــــت پـــــێبــــــکەیـــــــن





یونگی:- کاکە تایهیۆنگ ئەم کچە بۆ ئێمە مایەی دەردە سەرییە...
ئەبینی هەر لە یەکەم ساتەوە چی کردووە؟!
بەڕاستی ئەبێتە دەردەسەری بۆمان بۆ نایەی بیکوژین؟!
یان با فڕێی بدەینە بەردەم چاڵی گورگەکان.

ئەو پیاوە قات ڕەشە دیارە ناوی تایهیۆنگە من ئێستا لە دەمی ئەم پیاواوە ناوی ئەوم زانی

تایهیۆنگ بە قینێکەوە سەیری ئەکردم وە ڕق و تووڕەیی لە چاوەکانی ئەباری و بێدەنگ ببوو، بێدەنگییەکی ترسناک،..
بێدەنگی پێش ڕەشەبا.

وە پیاوەکەی تریش هەر بەردەوامبوو لەوەی کە تایهۆنگم لێ هان بدا و بە بەردەوامی قسەی ئەکرد و توڕەییەکەی تایهۆنگی زیاد ئەکرد

منیش هەر وەک خۆم مابومەوە و وەک ئاو خوێن لە دەستم ئەڕۆشت.

تایهیۆنگ هاتە بەرامبەرم و لەسەر چۆک دانیشت بە توڕەییەکی پیسەوە سەیری ئەکردم و بە توندی دەستی برد بۆ قژم و ڕایکێشاو بە هەموو هێزی سەرمی کێشا بە ئاسنی قەفەزەکەیا و دووبارە بە قژ بەرزی کردمەوە و سەری کێشامەوە بە ئاسنەکەیا.

دوو جار بە هەموو هێزی

ئەونە بە بەهێزی سەری کێشام بە ئاسنەکەیا ئەتوانم بڵێم مێشکم لەگەڵی لەقی و سەریشم شکاو خوێنی لێ ئەڕۆشت.

پاشان هەستایەوە و هەر بە قژ بە دوای خۆیدا ڕایئەکێشام... ڕاستە من ئاگام لە هەموو ئەوانە بوو بەڵام ئەوەندە بێ تواناو بێ هێز ببووم کە ئیتر توانای گریان و نوزانەوەم نەنابوو ئیتر بێتوانابووم لە پاڕانەوە تەنانەت دەنگیشم دەرنەئەهات.

پیاوەکەی تریشمان لا دواوە بوو تاهیۆنگ بە توڕەیی و بە دەنگی بەرزەوە هاواری کرد.

تایهیۆنگ:-یونگیی.

یونگی:- بەڵێ کاکە.
بە دەنگی بەرز وەڵامی دایەوە لەبەر ئەوەی لە دوامانەوە بوو.

ئەو کاتەی کە تایهوانگ ناوی ئەوی هێنا ناوی ئەویشم زانی.. ئەو ناوی یونگییە.

تایهیۆنگ:-پەتێک و دوو پارچە پەڕۆ لەگەڵ خۆت بهێنە.

هەر مە گەڵ تەواو بوونی قسەکانی تایهیۆنگ ییونگی بێ هیچ وشەیەک بە خێرایی گەڕایەوە بۆ هێنانی کەرەستەکان دەنگی هیچ شتێک نەدەهات جگە لە دەنگی زیک زیکەی سیسرکەو لوورەی گورگ و دەنگی ئاژەڵ وە دەنگی ڕاکێشانی من لەسەر گەڵا کەوتووەکانی داردتانەکە.


لەپڕ گرمەی هەورە بروسکە بێدەنگی ئەو شوێنەی تاساند و دڵی منیشی لەرزاند بروسکەش بۆ چەن ساتێک ئەوێی ڕوناک کردەوە.

تایهیۆنگ هەر بە قژ منی بەرزکردەوە و پشتمی بە دارێکدا کێشا بە ملم منی ڕاگرتبوو بە دارەکەوە سەیری ناو چاوەکانیم ئەکرد چاوەکانی لە توڕەییا سور سور ببوو و سپیایەتی تیا نەمابوو وایکرد کە ترس بکەوێتە دڵم و تەزو بە پشتما بڕواتە خوارەوە تا سەری پەنجەکانم.

بە ڕقێکی زۆر و توڕەیی و بە قێزەوە وتی.

تایهیۆنگ:-ئەزانی چییە...
ڕێگەنادەم بمری تاکو پارەیەکی باشت پێ کۆنەکەمەوە ئەوە لە مێشکت بچەسپێنە و گەمژایەتی مەکە.

ڕێک دوای تەواو بوونی قسەکانی لێوی خستە سەر لیوم و ماچی کردم.. زۆر بە برسییانە و بە قێزەونی هێرشی کردە سەرم و ماچی ئەکردم. بەو دەم و لێوە پیسەی ماچی کردم ئەمویست لەو کاتەیا بمرم قێزم لە خۆم ئەکردەوە ئەمویت ڕێک لەوێیا لێوم لێبکەمەوە قێزم ئەبویەوە و هێڵنجم ئەهات.

لەوکاتەیا یونگی هاتە لامان و تایهیۆنگ دوورکەوتەوە منیش بە بێدەنگی فرمێسک لە چاوەکانم ئەهاتە خوارەوە... یونگی قۆڵە بریندارەکەمی بەرزکردەوە و بە توندی بەستی ئەونە بە توندی بەستی کە دەنگم دەرهات و هاوارم کرد و هەر ئەگریام.

پاشان یونگی هەردوو قۆڵمی گرت و لە دواوە بە دارەکەی بەستەوە تایهیۆنگیش بە پارچە پەڕۆیەک چاوەکانمی بەستەوە.. لەوکاتەیا نازانم کامیان بوو بەڵام بە بەهێزی زلەیەکم بەر کەوت کە دوای ئەوە بەر چاوم تاریکبوو و نازانم چی ڕوویدا.

End pretty's flash back

~Jimin~

کە پرێتی قسەکانی ئەکرد لەو کاتەیا قوڕگی پڕ گریان بوو و دوبارە چاوەکانی لە بری فرمێسک خوێنی لێ ئەهاتە خوارەوە بەڕاستی دیمەنێکی بکوژانەی هەبوو دڵم بۆی پڕ ببوو.

پرێتی بە حوزنێک و بە دەنگێکی لەرزۆک و قوڕگی پڕ گریانەوە وتی.

پرێتی:-ئەو شەوە شەوی نەمانی خەون و ئاواتەکانم بوو شەوی لە دەست دانی پاکیزەییم بوو شەوی مردن و نەمانم بوو.
لە کاتی قسە کردن دەستی کردبووە قژییەوە و بۆ پێشەوە و دواوە جەڵەی ئەکرد چاوەکانیشی زەق کرابووەوە و ئەلەرزی.

پرێتی:-جیمین! ئەزانی من ئەوکاتە چۆن بە ئاگا هاتم؟

ئەزانم کەم بوو بەڵام بەڵێنبێ جاری داهاتوو تۆڵەی ئەکەمەوە


789 wsha

sold || فرۆشراو ✓Where stories live. Discover now