وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە
کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.
هۆسیۆک:-چی ئەکەی لێرە؟ بۆچی ئەوانت جێهێشت؟
جیمین:-پرێتی حاڵی تێکچوو... ئێستا لە دەست شۆرەکەیە چاوەڕێی ئەو ئەکەم.
هۆسیۆک:-هەر خۆی بۆچی ئەوت لەگەڵ خۆت هێناوە؟ ئەتەوێ قسەت لەسەر بکەن؟.
جیمین:-جا بۆچی قسەم لەسەر ئەکەن؟
هۆسیۆک:-هههههه زۆر ئاساییە لە لات کە لەگەڵ ئەو دەربکەوی؟
جیمین:-بەڵێ.... زۆریش ئاسودەم لەگەڵ ئەو..
هۆسیۆک:-واتە لات ئاساییە کە پێت بڵێن لەگەڵ سۆزانییەکی گوێ بڕاو دە...
ڕاستە هۆسیۆک هاوڕێمە وە ماوەیەکی زۆرمان پێکەوە بەڕێ کردووە بەڵام بە ڕاستی بێتامی کرد.. وشەکانی وەک خەنجەرێکن کە ئەچن بە دڵە هەژارەکەمدا.
نەمتوانی لەوە زیاتر خۆم بگرم و بێدەنگ بم لە ئاستی پێش ئەوەی قسەکانی تەواوبکات هاوارم کرد بە سەریا تا بێدەنگی بکەم.
جیمین:-نەکەی... هۆسیۆک نەکەی بوێری ئەوە بکەی کە ئەو وشەیە دووبارە بکەیتەوە.
هۆسیۆک:-واتە تۆ لەبەر ئەو لە دژی من ئەوەستیتەوە.
جیمین:-گەر یەکجاری تر ئەو وشەیە دووبارە بکەیتەوە یان هەر شتێکی خراپ لەسەر پرێتێ بڵێیت ئەوا ئەوە لەبیر ئەکەم کە چەن ساڵە هاوڕێین.
هۆسیۆک:-واتە تۆ ئەو هەڵئەبژێری بەسەر بێڵدا.
چیمین:-ئەوە تەنیا پەیوەندی بە خۆمەوە هەیە کە کێ هەڵئەبژێرم.
دواتر پرێتیم بینی کە بە بێهێزی لە دەست شۆرەکە هاتە دەرەوە نەم ئەویست کە پرێتی گوێبیستی ئەو گفتوگۆیە ببێت و لەوە زیاتر بشێوێت.
YOU ARE READING
sold || فرۆشراو ✓
Actionتەواوبووە. تەنیا بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵتان ئەبێ. ناڵێم تەواو جیاوازە لە چیرۆکەکانی تری واتپاد... لەوانەیە شتی وا نوسرابێت بەڵام بەم جۆرە دەربڕینە نا کە لایەنە ڕاستییەکە بکاتە ڕوو بە جۆرێک هەستبکەی کە خۆت لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندای ئەمە چیرۆکێکی جی...