کۆمێنتەکانتان لە نێو دێڕەکان جێبهێڵن
.
.هۆسیۆک:-ناوی نامجونە... کیم نامجون، هاوڕێیەکی کۆنمە.
.
.
.دوای ئەوەی لەگەڵ هۆسیۆک نانمان خوارد و قسەمان کرد ڕۆشتینەوە سەرەوە بۆ نەخۆشخانەکە لەبەر ئەوەی نەشتەرگەرییم هەبوو.
وە پەرستارەکانیش وتیان ئەمڕۆ پرێتی ئەتوانێ لە نەخۆشخانە بڕواتە دەرەە بەڵام ئەمەوێ خۆم بە شێوەیەکی گونجاو ئەوەی پێبڵێم، بۆیە ڕێگریم کرد لە چونە دەرەوەی.
دوای تەواوبوونی نەشتەرگەریەکانی ئەمڕۆ ڕۆشتم بۆ لای پرێتی بە ئارامی دەرگەکەم کردوە ئەمویست یەکەم شت چاوە ئاسمانییەکانی ببینم.
بەڵام یەکەم شت کە بینیم تەنیا جەستەیەکی ماندوو و بێهێزبوو کە کاتێ سەیرت ئەکرد دوو دڵ ئەبووی لەوەی کە هێشتا ڕوحی لەبەربێ.
زۆر بە بێ هێزی لەسەر جێگەکەی دانیشتبوو و ئەژنۆکانی لەباوەش گرتبوو و سەری خستبووە سەر ئەژنۆکانی، ئەو ڕووی لە من نەبوو و سەیری پەنجەرەکەی ئەکرد و قژە تەنکەکەشت بەسەر شانەکانیا هاتبووە خوارەوو بۆ سەر قاچەکانی.
وە هێشتا خواردنەکەی لە پێشی بوو و دەستی لێ نەیابوو، زۆر بە ئارامی لێی نزیک بوومەوە و لەسەر قەراغێکی جێگەکەی دانیشتم بەڵام ئەوە هەور وەک ئەوەبوو کە من لەوێ نەبم تەنانەت جوڵەیەکی بچوکیشی نەکرد.
با ئاسپاییەوە بانگیم کرد بەڵام وەڵامی نەبوو بە هێواشی دەستەکانم کردە سەر شانی.
جیمین:-پرێتی؟. گیانی من؟؟
بە دەستەکانم قژیم هەڵئەیایەوە و وەک شانەیەک دەستەکانم ئەکردە نێوییەوە.
جیمین:-بۆچی خواردنت نەخواردوە؟ هم؟ بێنازەکەم..... ئەههــ
ئەوە نە هیچ جوڵەیەکی کرد نە هیچ وەڵامێکی یامەوە هەستامەوە و بۆ لایەکەی تری جێگەکەی ڕۆشتم و لەبەرامبەری دانیشتم.
YOU ARE READING
sold || فرۆشراو ✓
Actionتەواوبووە. تەنیا بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵتان ئەبێ. ناڵێم تەواو جیاوازە لە چیرۆکەکانی تری واتپاد... لەوانەیە شتی وا نوسرابێت بەڵام بەم جۆرە دەربڕینە نا کە لایەنە ڕاستییەکە بکاتە ڕوو بە جۆرێک هەستبکەی کە خۆت لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندای ئەمە چیرۆکێکی جی...