Part 17

1.8K 359 466
                                    



کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.. پێی دڵ خۆش ئەبم.

 پێی دڵ خۆش ئەبم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.
.
.
.

پرێتی:-ناتوانم.... ئیتر ناتوانم.... لەوە زیاتر بەرگە ناگرم.... من. بەهێز نیم.... ئیتر توانام نەما..... لەمە زیاتر بەرگە ناگرم..... ئەوان کوڕەکەمم پێنادەنەوە..... ناهێڵن بیبینم.

بینینی ئەو بەو شێوەیە هەڕەشەیە بۆ سەر دڵە لاوازەکەم، بە بینی ئەو بە شکاوی و ڕوخاوی ڕۆژانێک ئەهێنێتەوە یادم کە لە خۆمم شاردووەتەوە بە بینینی فرمێسکەکانی دڵە هەژارەکەم ئەلەرزێ.

کەوتمە سەر چۆک لە بەرامبەری و بە قوڵی هەناسەم ئەیا بۆ کۆکردنەوەی مێشکم، تەنیا بیرکردنەوە لەوەی بە دواکەوتنم چی کارەساتێک ئەهاتە پێش بەسە بۆ لە دەست دانی مێشکم.

لێی نزیک بومەوە و بە دەستەکانم ڕووخساریم گرت و وام کرد کە هاو ئاستبێ لەگەڵ ڕووخسارم لە کاتێکدا کە ئەو بەردەوامبوو لەسەر گریانە قوڵەکەی و هەنسکەکانی بەسە بۆ سووتاندنی دڵم.

تەواوی ڕووخساری بە هۆی فرمێسکەکانییەوە تەڕ ببوو و وایکردبوو کە تاڵەکانی قژی بە ڕووخسارییەوە بلکێ.

جیمین:-تەواو... تەواو.... ئارامبە.. هیچ شتێک نابێ.. من لێرەم تەواو.

ڕووخسارە بێگەردەکەی لە نێو دەستەکانم بوو و بە دوو پەنجە گەورەکەم تاڵە قژە لکاوەکانی ڕووخساریم لا ئەبرد و چاوەکانی و سەر کوڵمەکانیم لەو ئاوە سوێرەی ڕووخساری پاک ئەکردەوە.

کە بە هۆی کەشە ساردەکەیەوە وای کردبوو کە زۆر جوانتر دەرکەوێت و سەر کوڵمەکانی و لێوەکانی ئاڵتر دەرئەکەوت، ئەو ئێستا جوانترە لە هەرکاتێک بێگومان ئەوە لە پێشەوە ڕوونتر دیارە.

جیمین:-سەیرکە.... سەیری من بکە.

بە ئارامی وتم بۆ ئەوەی ئەوە بکا کە ئەیڵێم بە هێواشی ڕووخساری و پاشان چاوەکانی جوڵاند بۆ ئاستی ئەوانەی من و چاوەکانمان لەسەر یەک قوفڵ بوو.

sold || فرۆشراو ✓Where stories live. Discover now