Part 16

1.8K 445 371
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە

کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن

با دەســــــــت پـــــێبــــــکەیـــــــن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

با دەســــــــت پـــــێبــــــکەیـــــــن




جیمین:-پرێتی داوسن نەخۆشی ژووری ژمارە 216 بۆچی لە ژووری خۆی نییە؟.بە شڵەژاوی وتم.

سکرتێر:-یەک خولەک بەڕێزم.

لە لاپتۆپەکەی بەرامبەری خەریکی گەڕانبوو بەدوای ناوی پرێتیی، منیش بە بێ ئۆقرەیی چاوەڕوانی وەڵامی ئەو بوم و لەسەر یەکە دەستم ئەکێشا بە مێزەکەی بەرەدەستما و هەناسەی قوڵم هەڵئەمژی.
.
.

لەسەر لاپتۆپەکەی بەردەمی شتەکانی خوێندەوە و پاشان سەیری منی کرد.

سکرتێر:-ئەو ئێستا ئەبێ لە ژورەکوی خۆیبێ، هێشتا چارەسەری تەواوی بۆ نەکراوە و پشکنینەکانی تەواو نەبوون.

جیمین:-ئەی کەوایە ئەو لە کوێوە؟ بۆ کوێ ڕۆشتوە؟ بۆ لە ژورەکەی نییە؟!.

بە توڕەییەوە هاوارم بە سەریاکرد بە پەشۆکاوی سەیری ئەکردم و ویستی لێوەکانی لێک جیابکاتەوە بۆ دەربڕینی وشەیەک.

بەڵام بێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامی ئەو بکەم بەو شێوەیە لەوێ بەجێم هێشت و بە خێرایی و بە پەشۆکاوی بەرەو سەرەوە ئەڕۆشتم.

خۆشم نازانی کە بۆچی و بۆ کوێ ئەچم، تەنیا ئەوە ئەزانم کە بە هیوام پرێتی بۆ کارێک ژورەکەی جێهێشتبێ و ئێست گەڕابێتەوە.

بە هیواوە بەرەو ژورەکەی هەنگاوم ئەنا و ئاواتە خوازبووم کە ئەو گەڕابێتەوە بۆ ژورەکەی.

ناتوانم بەڕاستی بەرگەی لەدەست دانێکی تر ناگرم، دوبارە بێ دەسەڵاتی خۆم قبول ناکەم.

دوبارە لە بەردەم ژورەکەی پرێتی وەستام و پەرستارەکەش بەدوامەوەبوو، بە زۆر خۆم گرتبوو کە فرمێسک بە چاوەکانما نەیاتە خوارەوە.

sold || فرۆشراو ✓Where stories live. Discover now