وەک ڕێزێک لە ماندوبونم ڤۆت بکە
کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن
با دەســــــــت پـــــێبــــــکەیـــــــن
یەک هەفتە زیاتر نەمئەتوانی بجوڵێمەوە لە شوێنی خۆم قەفەزەکەم دەرگەکەی داخرابوو ئەو پیرەپیاوەی کە بەتەمای کڕینمبوو ئیتر نەهات بەهۆی هەڵهاتنەکەمەوە پەشیمانببووەوە.
تایهیۆنگ ڕق و قینێکی زۆری لە دڵ بوو ڕۆژ نەبوو نەیەتە قەفەزەکە و بە قایش لێمنەدا.
هاریش ئیتر نەمابوو تا ئاگادارمبێت هەرکاتێک کە تایهیۆنگ ئەهات بۆ لێدانم لەو کاتەی کە لێی ئەدام ئەیوت.، دوعابکە دوعابکە لەو پارەیەی کە ئەو پیرە پیاوە پێیدای زییاتر بکەی ئەگەرنا نە ئەهێڵم بمری نە بە ئاسوودەیی بژی.
ئاسودەیی چی ئاخر وەک ئەوە قسەی ئەکرد کە پێش ئەوەی ڕابکەم ئاسوودەبووبم،، ئەو خۆی هەموو ژییانی لێتێک دام.
ڕۆژێک یوونگی هات و منی لە کۆڵ کرد و بردمییە دەرەوەی ماڵەکە و خستمییە ناو سەیارەیەکی گرانبەها.
ئەو کاتە کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە سەیری ڕووخساری یوونگیم کرد تایهیۆنگم بینی لە پشتەوەی کە تەوقەی ماڵئاوایی لەگەڵ پیاوێک ئەکرد.
هیچ تێنەگەشتم چی ڕویداوە؟ و خەریکی چ شتێکن؟ و بەتەمای چین؟ بەڵام پیاوێکی سی یان چل ساڵە هاتە نێو ئۆتۆمبێلەکە و لە تەنیشتم دانیشت دوو کەسیش لە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبوون.
ئۆتۆمبێلەکە ئەوێی جێهێشت پیاوەکە منی لە خۆی نزیک کردەوە و لە باوەشی کردم بە شۆفێرەکەی وت:
,,خاتوونم زۆر ماندووە بە خێرایی با بگەڕێینەوە ماڵەوە"
بەوەی تریشیانی وت:-
"هەر ئێستا دکتۆرە تایبەتییەکەم بانگبکە بۆ ماڵەوە,,
ئێمە چووینە ماڵێکی جیاواز ماڵێکی زۆۆر گەورە و خۆشبوو پیاوەکە بە باوەش منی بردە ژورەوە و لەسەر جێگایەگی زۆر گەورە و خۆش و نەرم داینام.
YOU ARE READING
sold || فرۆشراو ✓
Actionتەواوبووە. تەنیا بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵتان ئەبێ. ناڵێم تەواو جیاوازە لە چیرۆکەکانی تری واتپاد... لەوانەیە شتی وا نوسرابێت بەڵام بەم جۆرە دەربڕینە نا کە لایەنە ڕاستییەکە بکاتە ڕوو بە جۆرێک هەستبکەی کە خۆت لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندای ئەمە چیرۆکێکی جی...