وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.
کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ئەم ماوە هۆسۆک کاری زۆر و شەفتی زۆری هەبوو لەبەر کارێک لە دەرەوەیە وە بە بەردەوامی بە منی ئەوت کە ئاگاداری بێڵ,ببم و کارەکانی فێر بکەم.
بەڵام بێڵ خۆی کچێکی لێزان و ئازابوو پێویستی بە فێرکردن نەبوو، ئەو بە ماوەی هەفتەیەک وەک دکتۆرێکی بە ئەزموونی لێهاتبوو.
لەگەڵ بێڵ و چەند دکتۆرێکی تری تازە ئەڕۆشتین بۆ ژووری نەخۆشەکان بۆ نوسینی دەرمان و دیاری کردنی جۆری نەخۆشی و بەستنی کانۆلا و چەند شتێکی تر.
هەر دکتۆرێک و خەریکی کردنی ئەو ئیشەبوو کە پێی ڕاسپێررابوو و منیش بەسەریاندا ئەگەڕام.
لەو کاتەیا بێڵم بینی کە کانۆلای بۆ کوڕێکی گەنج ئەبەست بەڵام کوڕەکە ئەیویست دەستی بۆ بەرێ و بە سەیرکردنەکانی تەواو بێزاری کردبوو.
چەند جارێک بە مەبەست دەستی بێڵی گرت بەڵام ئەو بە بێ هیچ وشەیەک دەستی لا ئەبرد و گرنگی بە کارەکەی ئەیا.
وام هەست ئەکرد کە شەرم ئەکا لەنێو ئەو هەموو نەخۆش و دکتۆرە ویستم بڕۆمە لای وە کارەکەی لێوەربگرم بەڵام دووبارە ئەو کوڕە زیادە ڕەویکرد.
وە بێڵ بێ ئەوەی کات بە فیڕۆبات بە هەموو ئەو هێزەی کە هەیبوو زلەیەکی لەو کوڕەیا من لە کاردانەوەکەی بێڵ زۆۆر سەرسام بووم.
بێڵ:-تۆ شێتی یان چی؟ شەرم لە خۆت ناکەی؟ گەر شەرم لە خۆت ناکەی ئەوە شەرم لە یەکێک لەوانەی ئێرە بکە هەی بێڕەوشت.
هاواری بەسەر کوڕەکەیا کرد و هەستایەوە وە بەدوای ئەویشدا کوڕەکە هەستایەوە و هاواری لەسەر کرد.
"تۆ چی بێڕەوشتێکی؟ چۆن ئەتوانی دەست لە من بەرزبکەیتەوە و هاوارم لەسەر بکەیت" بە بەهێزی قۆڵی بێڵی گرت.
![](https://img.wattpad.com/cover/300295075-288-k900804.jpg)
YOU ARE READING
sold || فرۆشراو ✓
Actionتەواوبووە. تەنیا بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵتان ئەبێ. ناڵێم تەواو جیاوازە لە چیرۆکەکانی تری واتپاد... لەوانەیە شتی وا نوسرابێت بەڵام بەم جۆرە دەربڕینە نا کە لایەنە ڕاستییەکە بکاتە ڕوو بە جۆرێک هەستبکەی کە خۆت لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندای ئەمە چیرۆکێکی جی...