part 12

2.1K 484 137
                                    

کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن پێی دڵخۆش ئەبم.

کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن پێی دڵخۆش ئەبم

Oops! Questa immagine non segue le nostre linee guida sui contenuti. Per continuare la pubblicazione, provare a rimuoverlo o caricare un altro.

با دەســــــــت پـــــێبــــــکەیـــــــن



تاکو لە مانگی پێنجەمی دووگیانییەکەمدا سۆنارم کرد
دکتۆرەکە وتی کە سکەکەم کچە.

جۆنگکووک کە ئەوشتەی گوێ لێبوو شــێــت بوو گەڕاینەوە ماڵەوە قۆڵی منی گرت و منی هەڵدایە ژوورەکەم و دەرگەکەی داخست.

زۆر توڕەبوو و هاواری کرد بەسەرمدا منیش تەنیا لە ئەرزەکە کەوتبووم و ئەگریام و سەیری ئەوم ئەکرد.

جۆنگکووک:-من پێم نەوتی کە کوڕم بۆ بهێنی؟ ئێستا ئەمە چییە؟ من بە تۆم نەوت میراتگرێکم ئەوێ؟

پرێتی:-چی بکەم؟ چیم لە دەست دێ مەگەر بە دەستی منە کە کچم ببێ یان کوڕ؟.

جۆنگکووک لە توڕەییا چاوەکانی سور سور ببوون و دەمارەکانی هەڵئاوسابوون دەستی خسە سەر چاوەکانی و بە قەڵی هەناسەیەکی دا.

جۆنگکووک:-هەر ئێستا جلەکانت دابنێ و پشتم تێبکە.

من هیچم نەکرد تەنانەت جووڵەیەکیش تەنیا بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانمەوە سەیرم ئەکرد ئەویش زیاتر تووڕەبوو شەقێکی لێدام و زۆر بە بەرزی هاواری کرد.

جۆنگکووک:-پێم وتی هەر ئێستا جلەکانت لەبەر کەوە و پشتم تێبکە بێڕەوشت.

پرێتی:-خوایە گیان خۆت ئەبینی کە چۆن ناهەقیم بەرامبەر ئەکەن دەی خوایە گیان من بێدەسەڵاتم تۆ دەسەڵاتی خۆت نیشانبدە.

کە ئاوام وت لەبەرامبەر جۆنگکووک ئیتر ئەو شێتبوو بە لەقە و زلە کەوتە گیانم جلەکانی دانام و بە قایشی پانتۆڵەکەی لێیدام زۆری لێدام زۆر زۆر.

هەتا خوێن بە گیانما هاتە خوارەوە و منداڵەکەم لەبارچوو.

جۆنگکووک بە خێرایی منی گەیاندە نەخۆشخانە نەک لە ترسی من نەک لە ترسی منداڵەکەم بەڵکو لەترسی ئەوەی ئەو ئامێرەی کە بڕێکی زۆر پارەی پێداوا ئیتر لە کار بکەوێت و کوڕێکی بۆ نەهێنێت.

نەم ئەتوانی تا یەک هەفتە لەسەر لێیەکانم بڕۆم هەم لەبەر ئەوەی کە بە خراپی منداڵەکەم لەبارچووە هەم لەبەر لێدانەکانی جۆنگکووک تەواو بێهێز ببووم.

جۆنگکووک ئەو ماوەیە هەر وەک سەرەتا چاودێری ئەکردم و زۆر بە باشی ئاگادارم بوو تا ئەو کاتەی کە بە تەواوی چاک بوومەوە.

بەڵام خۆزگە هەر ئەوکاتە بمردمایە و هەڵنەسامایەتەوە و ئەو ڕۆژە ڕەشانەم نەبینییایە ئاخر من چی سودێکم هەیە لەم دنیایە بۆ کۆتایی بە خۆم ناهێنم.

کە تەواو چاک بوومەوە دووبارە جۆنگکووک پیاوێکی تری بە کرێ گرت ئەویش دووبارە هەموو شەوێک ئەهاتە لام و وەک سەگێکی هار ئەکەوتە گیانم.

خۆشم نازانم چۆن بەرگەی ئەو ژییانەم گرتووە چۆن توانیومە کە تا ئێستا ئەژیم و هەناسە ئەیەم چۆن تا ئێستا ئەو دڵە هەژارەم لە کار نەکەوتووە.

ئاخر بەس بزانم من بە چی ئەزانن کەوا هەر ڕۆژە و فڕێم ئەیەنە ژێر دەستی پیاوێک منیش مرۆڤم مرۆڤم هەستم هەیە بریندار ئەبم هەست بە شکانەوە ئەکەم.

یان ئەم حەزە چییە کە نێرەکان ڕازین هەموو شتێکی بۆ بکەن کە ڕێز و کەرامەتیشیان دائەنێن تەنیا بۆ ئەوەی پێی بگەن.

هەر بەو شێوە قێزەونە و وەک هەموو جارێ شەوانە هەردووکیان شەوانە ئەهاتنە لام شەش مانگ تێپەڕبوو دووبارە دووگیان بوومەوە.

دووبارە ئەو پیاوە ون بوو و نەمبینییەوە جۆنگکووک لە جاری یەکەم زیاتر ئاگادارم ئەبوو و گرنگی پێئەیام.

وە هەموو جارێک هەڕەشەی لێئەکردم و پێی ئەوتم کە ئەم جارە کەڕ نەبێ هەردوو قاچم لێئەکاتەوە و پارچە پارچەم ئەکا و بە زنووی ئەم نێژێ وەک ئەوەی کە بە دەستی من بێ کچم ببی یان کوڕ.

منداڵەکەی ناو سکم بوو بە پێنج مانگ و دووبارە کاتی سۆنارکردنم هاتبوو زۆر لەوە ئەترسام کە ئەم جارەش کچ بێت هەموو گیانم ئەلەرزی.

بەڵام سوپاس بۆ خوا کە ئەنجامەکەن دەرچوو پێیان وتم کە کوڕێکم ئەبێت هەناسەیەکی ئاسودەییم هەڵمژی و وتم ئۆخەی ئیتر هەر چوار مانگی ماوە و لەم زیندانە ڕزگارم ئەبێت.

ڕۆژ بە ڕۆژ و چرکە بە چرکەم ئەژمارد بۆ ئەوەی تا زووە منداڵەکەم ببێت و لێرە بڕۆم.

وە ئەم چوار مانگە جۆنگکووک زۆر وریابوو لەگەڵم هەرشتێکم داوابکردایە ئەیکرد ئەیوت لەبەر کوڕەکەم.

ئەو چوار مانگەش لەژێر چاودێرییەکانی جۆنگکووک تێپەڕی و منداڵەکەم بوو سەرەتا حەفتەی یەکەم نەم ئەتوانی هیچ جووڵەیەک بکەم و جۆنگکووکیش هیچی نەئەوت.

تا شەوێک لەو کاتەی کە شیرم بە کوڕەکەم ئەیا جۆنگکووک هاتە ژوورەکەم و زۆر بە بێ باکی وتی.















vote

sold || فرۆشراو ✓Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora