Part 34

1.1K 334 138
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندوو بوونم ڤۆت بکە.
کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.

کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.













کچێک لە پڕ هاتە بەرامبەرم کە بە تووندی دەستی گرتبووم.

بە گریانەوە داوای یارمەتی ئەکرد لە کاتێکدا شوێنەواری برین لەسەر ڕووخساری بوو.

"دادە توخوا یارمەتیم بدە.... تکایە ئەگەر بمگرن ئەوە ئەمکوژن لێت ئەپاڕێمەوە یارمەتیم بدە توخوا دادە"

زۆۆر پەشۆکام بە قسەکانی بە دەستەکانم فرمێسکەکانیم سڕی و لە خۆم نزیکم کردەوە.

بێڵ:-نەخێێر... هیچ کەسێک ناتوانێ تۆ بکوژێ... بۆ وڵاتەکەمان بێ یاسایە هەتا بت کوژن؟ کەس ناتوانێ دەستت بۆ ببا.

"بەخوا ئەم کوژن.... ئەوان ئەم کوژن"

بێڵ:-ئارامبە... ئارامبە هەرگیز ڕێگە بەوە نادەم.... باسی بکە بزانم چی بووە.

لە یەکێک لە کورسییەکانی ئەو شەقامە دانیشتین ئاوێکم بۆی کڕی و کردم بە ڕووخساریا بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە.

دوای ئەوەش دەسی کرد بە باسکردنی چیرۆکەکەی من دوای گوێبیست بوونی ئەو وەک ئەوەبوو کە شۆکی کارەباییم لێبدەن.

هەتا ئێستا ئەوانەی کە ئەو باسی ئەکرد تەنیا لە فیلمەکان بیستبووم... ئەی کوا یاسا؟!....

"من... من ناوم ڕۆنایە... بای ڕۆنا تەمەنم چواردە ساڵە.... لەبەر ئەوەی کە ئێمە هەژار و دەست کورتین ئەبوو کار بکەم بۆ دابین کردنی بژێوی ژییانم
.. من لە لادێیەک گەورەبووم کاتێک کە ئەڕۆشتم بۆ کار ڕۆژانە توشی تەعلیق و قسەی کوڕان ئەبومەوە بەڵام گوێم پێنەئەدان ڕۆژێک کوڕێک هاتە پێشم وە پێی وتم کە ئەو منی فرۆشتووە... من و جەستەی منی فرۆشتووە بە باندێک.... پێی وتم کە بەم زوانە دێن و ئەمبەن پێشنیاری بۆ کردم کە بێکێشە ڕازی ببم ئەوکات پارەی زیاترم پێئەدا بەڵام من گوێم بە قسەکانی نەیا وام زانی تەنیا قسەی بێمانایە و هیچی تر............
من تەنیا دایکێکی نەخۆشم هەبوو لەگەڵ خوشک و برای لە خۆم بچوکتر گەر باسیشم بکردایە ئەوە هیچ ڕووی نەئەیا جگە لە قەلەق کردنی ئەوان بۆیە بێدەنگ بووم...... دوای دوو بۆ سێ ڕۆژ هەمان پیاو لەگەڵ چەند پیاوێکی تر هاتن بۆ لادێکەمان وە من و کچێکی تریان بە زۆۆر برد.... باوکی ئەو کچە ویستی بەرگریمان لێبکات وە نەهێڵێت کچەکەی ببەن بەڵام بێ بیرکردنەوە لەبەر چاوی ئێمە باوکیان کوشت....... زۆۆر گریاین زۆۆر پاڕاینەوە بەڵام بێسوود بوو ئێمەیان برد بۆ شارۆچکەکە و وە بە بارهەڵگرێک کە چەندان کچی تری هاوتەمەنی منی لێبوو ئێمەیان گواستەوە بۆ سیئۆل وە ئێستاش ئەیانەوێ بمان فرۆشن وە کڕین و فرۆشتنمان پێوە بکەن.... تکایە یارمەتیم بییە تەنیا من لەو بار و دۆخە نیم چەندان کچی تری بێ چارەی لێیە تکایە دادە یارمەتیم بییە نامەوێ بمفرۆشن..... "

sold || فرۆشراو ✓Where stories live. Discover now