کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن پێی دڵخۆش ئەبم.
با دەســــــــت پـــــێبــــــکەیـــــــن
من هەر لەو ماڵە مامەوە لەبەر کوڕەکەم ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر مامەڵەم لەگەڵ ئەکرا و ئەشکەنجە و سوکایەتییەکانی جۆنگکووکیش بەردەوام زیادی ئەکرد.
دوو ساڵ بەو شێوەیە تێپەڕی و کوڕەکەم ئێستا بووە بە چوار ساڵ.
تا ئێستاش جۆنگکووک هەموو شەوێک بە سەرخۆشی دێتە لەم و وەک سەگی هار بەر ئەبێتە گیانم زۆر جاریش بێ بوونی هیچ هۆکارێک لێم ئەیا کاتێ کە بێزار و توڕە بێت تووڕەییەکەی خۆی لە گیانی من بەتاڵ ئەکاتەوە.
شەوێکیان وەک هەموو جارێک لە ژورەکەی خۆم لای کوڕەکەم خەوتبووم جۆنگکووک بە سەرخۆشی هاتە لام و قۆڵی گرتم و بۆ ژوورەکەی خۆی پەلکێشی کردم.
وەک هەموو جارێک لەوێ کەوتە گیانم و حەزەکانی خۆی تیا بەتاڵ کردمەوە و دەستی کرد بە لێدانم.
ئەو شەوە زۆری لێدام زۆر زۆر هەموو گیانم ئازاری هەبوو و خوێنم لێ ئەچۆڕا بە ئازاراوە هەستامەوە و ڕۆشتمەوە ژورەکەی خۆم.
ڕۆشتم بۆ گەرماو و خۆمم پاک کردەوە کە لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە لە بەرامبەر ئاوێنەکە وەستام و بۆ ماوەیەک بە بێدەنگی سەیری خۆمم ئەکرد.
سەیری خۆم و گەنجێتییە بە هەدەر چووەکەمم ئەکرد سەیری کچێنی و جوانییە بە با چووکەمم ئەکرد.
ئیتر پێستە جوانەکەم نەماوە و هەموی ئاسەواری برینە جێی برینەکانی جۆنگکووک و تایهیۆنگ.
ئیتر قژە جوانەکەم نەماوە و قژم تەواو تەنک و بێ هێز بووە قژە درێژە ئاوریشمەکەم نەماوە.
لەگەڵ ئەشکەنجەکانی جۆنگکووک تەواو بێ هێز بووم و ئیتر وەک جاران چاوە جوانەکانم نەماوە و سپێنەی چاوم سووربووە و دەوری چاوم تەواو ڕەش بووە.
YOU ARE READING
sold || فرۆشراو ✓
Actionتەواوبووە. تەنیا بیخوێنەوە دڵنیام بە دڵتان ئەبێ. ناڵێم تەواو جیاوازە لە چیرۆکەکانی تری واتپاد... لەوانەیە شتی وا نوسرابێت بەڵام بەم جۆرە دەربڕینە نا کە لایەنە ڕاستییەکە بکاتە ڕوو بە جۆرێک هەستبکەی کە خۆت لە ناوەڕاستی ڕووداوەکاندای ئەمە چیرۆکێکی جی...