Ch'1'

888 112 33
                                    

سـاڵــی1999.

کچـێـکـی گوند نشیـنی  خـەریـکی وەڕاندنـی ئاژەڵەکـانـی بـوو.

یەکـێ لە بەرخـەکانی لە باوەش کردبوو یاری لەگەڵدا دەکرد.

: عـائیـشە کچـم عـائیشە.

: هـاتم دایـە هاتـم.

بە هەناسە تەنگیەوە لەلای دایکیەوە وەستابوو.

:چەند جار بیڵێم بێـڵە براکەت ئاژەڵەکان لەوەر بکا، دەی خێرا برۆ هەندێ ئاو لە بیرەکە دەرکە پێویستە گەرماو بۆ باوکت ئامادە بکەم.

سەری لەقاند و دوو سەتڵـی بە دەستیەوە گرت و بەرەو بیرەکە ڕۆشت.

سەتـلێکێ شۆر کردەوە ناو بیرەکە و رایکێشا بەڵام هیچ ئاوێکـی نەچووبوویە ناویەوە چەند جارێ دوبارە و دوبارەی دەکردەوە.

ئاوی بیرەکە وشکی کردبوو ناچار دەبوو بڕوا بۆ  کانیـاوەکە .

ئـەو جـلە بەریـن و یەک پارچەیەی بەری تۆزێ هەڵدایەوە و بەسەر بەردەکانا هەنگاوی ئەنـا.

سەتڵەکانی پر کرد لە ئاو لەسەر شانی داینـا ویستی بگەڕێتەوە، بەڵام تێبـینی کەسێکی کرد لە نـێو کانـیاوەکەدا.

کەمێ ڕۆشتە پێشـێ ،ئـەمە لە  ڕێبـوارێک دە چوو دەیتوانی تێبینی بکا ئەمەی لەبەر کوڕەکە دایە زلـداشە نیـیە بۆیە وای دانا بێگانەیەکە.

کە کامێرایەکی بە دەستەوە بوو خەریکی گرتنی وێنەی کانیەوەکە بوو.

لێی بوو بە مەراق تاکو ڕوخساری بـبینـێ بۆیە بە زەردەخەنەیەکەوە لەسەر ڕووی لێی چویە پێشێ تا ڕێبوارەکە هەستی پێبکـا.

لەسەر دووقاچی دانیشت و سەیری دەکرد، بەلای ئەوەوە ڕوخسارێکی نامۆی هەبوو چاوەکانی بچوک بوون و شێوازی روخساری تیژ بوون ئەمەش بەلایەوە جوان بوو.

: سڵـاو کەسێکم لێرە دۆزییەوە سوپاس بۆخوا ئایە لە زمانم دەگەی.

ڕێبوارەکە هاتە دەنگ کاتێ تێبینی ئەم کچەی کرد کە بە نامۆییەوە لێی دەڕوانـێ.

عائیشە لێی تێنەگەشت و هیچ کـاردانەوەیەکی نەبوو.

: Do you understand speaking English?

هەوڵـی دەدا ڕێگایەک بدۆزێتەوە و بتوانێ قسە لەگەل کەسێ بکا هەرچەنە ئینگلیزیەکەی خۆی لە کتێبەکەی دەستیەوە وەرەگرێ.

عـائیشە زەردەخەنەیەکی کرد و بەدەست ئاماژەی پێکرد کە چاوەڕێی بکا، بە خێرایی سەتلەکانی هەلگرتەوە کە بەهۆی ئەم ڕێبوارەوە لە ئەرزەکەی دانابوو بەرەو ماڵەوە کەوتە ڕێ.

: دایە ئاوی بیرەکە وشکی کردبوو ڕۆشتم لە کانیاوەکە ئاوم هێنا.

بەخێرایی قسەکانی کرد و بوواری بە دایکی نەدا جوابی باتەوە، کتێبێکی هەڵگرت و بە خێرایی ڕۆشتە دەرەوە.

کـــل. Where stories live. Discover now