Ch'3'

467 88 106
                                    


مـاڵەکە لەگەڵ خـاوەنەکەیـدا
دەستیان کردبوو بە پێکەنین و خۆ ئامادەکرد بۆ نـوێژی الـجُـمـعة.

هەر یەکـێکیان بە شتێکەوە خەریکبوو.

وە جۆنگکـوک تەنهـا سێری دەکرد و جار جارەش بە کامێراکـەی دەستی وێنـەی ئەگرت.

کـات تێدەپەڕی و نزیک دەبوویەوە لە نیوەڕۆ ئافرەتان خەریکی ئامادەکردنی نانـی نیوەڕۆ بوون پیـاوەکان و منـاڵەکانیش بۆ مزگەوت، لە ڕێگاکەشدا وتنـی چەنەها شتی جوان و بیـنینی دیمەنی دڵـڕفێنەر.

Hoppla! Dieses Bild entspricht nicht unseren inhaltlichen Richtlinien. Um mit dem Veröffentlichen fortfahren zu können, entferne es bitte oder lade ein anderes Bild hoch.


جۆنگکـوکـ'ـیش بەژداری وتارەکەی کردبوو لەگەڵ ئەوەی هیچ تێنەئەگیشت، هێشتا بـەجوانـی گوێیەکـانی کردبوویەوە.


وەک هەموو کات دوایی سوپاس کردنـی خودا پۆ پێدانـی ژەمـێک دەستیان کرد بە نانخواردن.


ئـیبراهـیم: جۆنگکوک کوڕم ئێرەت پێ چۆنە خۆ ناڕەحەت نی، یاخود خواردنەکانت بەدڵە.

باوکە ئیبراهیم کەوتە قسەکردن و لەگەڵیشیدا کەم کەمە خواردنی دەجووی، ئادەم دەستی کرد بە وەرگێڕانی قسەکان.

جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی کردوو وتی.

: بە پێچەوانەوە، لـێرە بوونم ئاسودەم دەکا، دەترسم من نامۆ و نەشیاو بم بۆ ئێوە.

: نـەخێر نەخێر کوڕم، لێـرە بوونت ئێمەش دڵخۆش دەکا چـێژ لە گەشتەکەت ببـینە.

ئەو هەموو کاتە عـائیشە تەنها بە بێدەنگییەوە لێیانـی دەڕوانی و لە ناخەوە زەردەخەنەی ئەکرد.

ئەو دڵخۆشە بەهەبـوونی ڕێبوارەکە.

دوایی نان خواردن ،باوکە ئیبراهیم و ئادەم دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی قاپەکان و پاشماوەی خواردنەکەشیان برد بۆ مریشکەکان.

عائیشـە و دایکە کەلسوم خەریکی قاپ شتن بوون.

جۆنگکوکـ'ـیش وەک تاکێکـی ماڵەکە خەریکی گسـک دان بوو.

هەموو کارەکان بە خێرایی تەواو بوون و ئێستا لە دەوری یەک کۆ بوونتەوە و باسـی ڕۆژانی کـۆن دەکەن.

کـــل. Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt