CH'16' END.

571 78 67
                                    


پـایزی ساڵـی ٢٠٠٥.

بـەسەر کانیـەکەوە دانیشتووە و خەریکی خوێندنـەوەی ڕۆمـانە تایبەتەکـەیەتی و جار جارە سەیری ڕێگایی گوندەکە دەکات.

کەمێکی تر سەیری ڕێگاکەی کرد و دوبارە بێ هـیوا بوو ئەمڕۆ بتوانێ چاو ڕەشەکـەی بـبینێتەوە.

چاوەکانی پـڕ بـبوو لە گەلە ئەستێرە بچووکەکان
ئا ئەوەتـا پێـنج ساڵـە لە چاوەڕوانی ئیشـقەکەی لە گوندەکە ماوەتەوە.

براکەی بۆ خوێندن ڕۆشت بۆ شـار و هەر لەوێش هاوسەرگیری کرد، سەبارەت بە باوکی دوو سـاڵ لەمەوبەر گیانی سپـارد.

لەم گوندەدا بە تەنها مـایەوە و ڕۆژەکانـی دەژمێرێـت تاوەکو یـارەکەی لە ڕێگاکەیدا پێـچ و پەنایەک دەدۆزێتەوە بۆ گەڕانەوە.

هەڵسایەوە سەر قاچەکـانی جلەکانی تەکاند و بانگی سەگەکەی لـولو کرد کە کاتی گەڕانەوەیە.

لـولـو تاکە یادگاری جۆنگکوک بوو بۆ عـائیشـە.

دوایی باوکی وەک موختاری گوندەکە دەست نیشان کرا، وە ئێستا کارەکانی لە پێشو زیاتر بووە هەرچەندە ئاستی دانیشتووانی گوندەکە بەردەوامە لە دابەزین.

بەهۆی نەبوونی قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی
وە ئێستا لە هەوڵی تەواو دایە قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی ناوچەکە بنیات بنێ.

ئەمڕۆ دەچێت بۆ شار تاوەکو وەڵامی وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت و بە هـەواڵی خۆشەوە بگەڕێتەوە گوندەکە، ئەگەر نا چیتر ناتوانێ بەم شێوەیە سەیر بکات گوندەکەیان وێران ببێـت و ببێتەوە شوێنی ئاژەڵەکان.

ڕێگاکە بەتەواوی دوو کاتژمێری خایاند، بە هێواشی سوپاسی شۆفێرەکەی کرد و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی.

وە سەیری قەڕەباڵغی شارەکەی دەکرد بە زۆر خەندەیەکی کردە سەر لێوانی و بە ناسکی دەستی بە تەنورەکەیەوە گرت و بەرەو ژوورەوە ڕۆشت.

دڵی بەشێوەیەک لێی دەدا وەک ئەوەی لە هەرساتێکدا بێت لە قوڕگی بێتە دەرەوە.

هەموو هەوڵێکی داوە تاوەکو ئەم ڕێگەپێدانە وەربگرێت وە ئێستا زۆر بە پەرۆشە بۆی.

: بەخـێربـێیت خاتوو عائیشە! ڕاستم گووت وایە؟ 'بە نەرنە زەردەخەنەیەکەوە'

: خۆشـبیت، بەڵێ' هەموو هەوڵێکی دەدا شڵەژاویەکەی کەمبکاتەوە'

: بـبورە گەر دوا کەوتبێتم.

: نەخێر ئاساییە، با یەکسەر بچینە سەر بڕیارەکە.

: بەڕایی منـیش.

: ئەوەی داوات دەکرد زۆر بوو بۆ ئەو گوندە دوورە دەستە، بەڵام پەرۆشیت بۆ ئەم کارە کەمێک وایی لێکردین بیربکەینەوە، وە دەستکەوتنی مامۆستا و پێداویستیەکان زۆر ئەستەم تربوو لەوەی بیرمان لێ ئەکردەوە. ' بەئارامی دەگووفتا و بێ ئاگا لە ناخی ئەم کچە کە خەریکە دەتەقێت'.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 29, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

کـــل. Where stories live. Discover now