CH'8'

403 72 21
                                    



POV JUNGKOOK.

هـێشـتا عـائیشـە'ـم چاوەکانی لێکـناوە و بە تەمـای ئەوە نـییە پـێیم ئاشنا بکـاتەوە.

دەستم کرد بە نۆژەنکردنەوەی گوندەکە، ڕێگە دەدەم کەمێک هەست بە ویژدانم بکەم و لەم ئازارە دەری بهێنم.

ژمارەی دانیشتوانەکەی دابەزیـوون بۆ سـێ سـەد کەس.

سوپاس بۆ خودا باوکە ئیبراهیم و ئادەم لە ژیاندا ماون ئـومێدەوارم بتوانم لێخۆشبوونیـان وەدەست بێنـم.

ئێستا بەرەو ئەوێ دەڕۆم تاوەکو پێیان بڵـێم کچەکەیان دەژی و دان بە تاوەنەکەما بنـێم.

دەزانم کە شایەنی لێ خۆش بوون نـیم
لەگەڵ ئەوەشدا بـە کۆمەڵـێک لە هیوا'وە بەرەو
ئەوێ ئـەڕۆم.

دەست و قاچەکانم ئەلەرزین، کاتـێ ئەوانم بـینی تەواو ڕوخاو بوون باوکە ئیبراهیم ژێر چاوەکانی ڕەش ببوون قژی بەتەواوی سپی دایگرتبوو لە کاتێکدا پێشتر قاوەیەکی درەوشاوەبوو.

ئادەم لە سوچێکا دانیشتبوو شتێکی بە باوەشیەوە نابوو بە ماتی لە شوێنێکی ئەڕوانی.

دەمویست هەر لەوێدا خۆم لە سێدارە بدەم
من چـیم کرد؟ بۆچی زووتر هەواڵـی وەستـانم نەدا! بـۆچـی، بـۆچـی!

کاتـێ تێبینیی منیـان کرد شڵەژان و بەرەو پیـلمەوە هاتن.

سەیریان دەکردم لە کاتێکدا بە سەر شۆڕی لە بەردەمیاندا وەستابووم.

بەرگەم نەگرت و چۆکم دادا، وە پارچە قاغەزەکەم لە گیرفانما دەرکرد کە بە زمانی عەڕەبی هەموو شتێکم تێدا نووسیبـوو.

بەرزم کردەوە ئادەم لێمی وەرگرت.

ماوەیەکی زۆر بێدەنگی شوێنەکەی گرتەوە.

: خـوشکەکەم لە کوێیە؟

ئەوە هەموو شتێک بوو قسەی لەبارەوە بکرێ.

ئەوانم لەگەڵ خۆما بۆ نەخۆشخانەکە برد، بێدەنگی و ساردییەکی زۆر بوونی هەبوو.

بەڵام نە من بوێری کردنی قسەیەکم هەبوو، نە ئەوان توانای هەرشتێکیان هەبوو. بۆ ئێستا ئەوەی ئەیان ویست بینینی عائیشە بوو،دەبێتە ئومێدی ئەوان.

دوو هەفتەیە عـائیشەم نەبینیـووە، دەکرێ ئێستا کەمێکیش بێ باروودۆخی تەندروستی چاکتر بووبێ.

لەبەردەم ژوورەکەی وەستام، کە دوو پاسەوان لەبەردەم دەرگاکە وەستابوون.

ئەوەم بۆ سەلامەتی ئەو کرد.

: ئـەو لـێرەیە، بەڵـام دڵنیا نـیم گەر چاوانـی کردبێتەوە.

سەرم شۆڕ کردەوە بوارم بە وەرگێڕەکەدا قسەیان بۆبکا، دوایی ئەوە یەکسەر ڕۆشتنە ژوورەوە.


کـــل. Where stories live. Discover now