CH'5'

385 81 18
                                    












: بـاوکە، مـن پێـم وتی هیچ مەکەن تاوەکو دەگەڕێمـەوە!

جۆنگکوک هاواری بەسەر باوکی دادەکرد، بەوەی بێ فەرمانی ئەو جوڵەیان کردووە.

: تۆ زۆرت پێچـوو چـیتر نەمتوانـی ئەمەریکـا بوەستێـنم.

بەرگری لەخـۆی دەکرد، زۆر باش دەیزانی توڕەیی کوڕەکەی یانـی چـی.

: گـوندەکـەو خەڵـکانی ناوی شایەنی ئەمانە نەبوون کە ئێوە کردتان. سوێند دەخۆم ئەگەر ئەمانە چاک نەکەنەوە جەنگ هەڵدەگیرسێنـم دژی ئەمەریکـا.

: تـۆ ناتوانی ئەمە بکەیت، مـن سەرۆکی ئەم میللەتەم.

جۆنگکوک پێکەنی، دەستەکانی بە توندی بە مێزەکەدا کێشا.

: لە یـادت کرد، تۆ منـت وەک جێنشیـن ڕاگەیاند ئێستا دەتوانم لەسەر تەخـتت لابدەم.

سەرۆک بەبێ باوەڕییەوە سەیری کوڕەکەی دەکرد.

: دژی باوکت دەوەستیتەوە لەبەر تیرۆستەکان!

: تـیرۆرسـت تیرۆریست تـیرۆرسـت! بەسە بەسە درۆکردن ئەوەی ئێمە دەیکەین تیرۆریستیـیە نەک ئەوەی ئەوان دەیکەن.

هاواری کرد و کتێبخانەی ژوورەکەی وێران کرد.

: مـن وەک سەرۆکی داهاتوو دەڕۆم بۆ ئەو یەختە سەربازییەی ئەم وێرانەیان دروست کرد ئەوەی بردوویانە دەی گەڕێنمەوە، چاکردنەوەی گوندەکەش لە ئەستۆی ئێمە دەبێـت.

بە خێرایی لە ژوورەکە چوویە دەرەوە، داوایی لە پاسەوانەکان کرد ئامادەبن.

: بـەڵام گەورەم ئێمە کـێ دەگەڕێنـینەوە؟

جۆنگکوک پێش ئەوەی سەر ئۆتۆمبێلەکە بکەوێ ئاوڕێکی لە سەربازەکەی دایەوە.

: شـاژنـی داهاتـووی مـیلـلەت.






















بەردەوامە.

کاکە ئەزانم هەم تاخیر بووم هەم کەم بوو 😃🔨.






کـــل. Where stories live. Discover now