CH'10'

344 78 34
                                    



POV JUNGKOOK.


دوایـی دوو مـانـگ.



قسـەم لەگەڵ باوکم دەکرد،قایلـکردنی ئەوەی عـائیشە وەک هاوسەری من و شاژنی داهاتووی وڵات قبول بکات ئەستەم بوو بەڵام کردم.

هەندێک جار وا بیرەکەمەوە کە باوکم ڕازی بوو کەوایە لە ئێستاوە ڕازیکردنی عائیشە ئاسانترە
بەڵام پێم وایە هەڵـەم بیرکردەوە.



ئەمـڕۆ بەتەواوی لە گوندەکە نیشتەجێ بـووم
خانوێکم لەتەنیشت ماڵەکەی باوکە ئیبراهیم دروستکرد، خراپ نەبوو.


خۆم ئامەدەکرد یەکەم هەنگاوم ناا
سەرەتا پێویستە تەواوی گوندەکە لەمن ئاگادار بن
هەرچەنە پێشتر ڕێساکانی نیشتەجێبوونم گرتۆتە ئەستۆ بەڵام، چونە بازاڕەوە باشترینە بۆ ئەوەی بناسرێمەوە.



تەنها خێزانی ئیبراهیم دەزانن من کێم بەڕاستی، دەبوو سوپاسیان بکەم کە ئەوەیان بە نهێنی هێشتەوە.


یاخود نا.

کامێرەکەم هەڵگرت و ڕۆشتمە دەرەوەی ماڵەکەو تاوەکو بازاڕەکە نەوەستام.



دوو دڵ بووم و ئەترسام، کاتێ شتێکێ جوانم ئەبینی وێنەم ئەگرت، یاخود ئەوانەی داوایی وێنە گرتنیان ئەکرد ئەنجامم ئەدا.



لەناکاو کەوتمە سەر زەویەکەوە.


ئادەم بوو، بە مست پێیدا دەکێشام.


: بۆچـی گەڕایتەوە، پێـمان وتـی کە بـڕۆیـت و دەفن بـیت!

بەرگریم نەکرد کە هێشتا بەردەوام بوو لە لێدانم.

: دەمەوێ هەموو شتێک چاک بکەمەوە.

پاڵم پێی وەنا و هاوارم کرد.

بەتەواوی دوو مانگە مەشق لەسەر زمانی عەڕەبی دەکەم کەمێکیش بێ لێـی ئەزانم.


: چاکردنەوە ها! چـاکردنەوە، کەواتە دایکم بۆ بگەڕێنەوە هەی گەمژە. عـائیشە بخەرەوە سەر قاچ.


مستێکی تری پێدا لێشام و یەقەی بەردام و لێم دوورکەوتەوە خەڵکەکەش وردە وردە دوور دەکەوتنەوە.


بە هێواشی هەڵسامەوە، ئەو ڕاست دەکات
بەتەواوی ناتوانم هیچ چاکبکەمەوە.


بەڵام ئەوەی دەمهەوێت دڵی عائیشەیـە و بەس.



ناتوانم بیرلەوە بکەمەوە ئەوم لەدەست بچێت
مردنـێکە بـۆ خـۆی.



بەهێواشی ڕێگایی ماڵەوەم گرتە بەر.


کاتی نانی ئێوارە بوو، نەشم دەزانی هیچ ئامادە بکەم و ڕێگەشم نەدا کەس لەگەڵما بێت، ئاخر من پلانم هەیە.


کـــل. Donde viven las historias. Descúbrelo ahora