CH'13'

355 72 8
                                    









لە باوەشـی خاڵـما بووم، وە ویستم خۆم دەرگاکە بکەمەوە، دەستەکانم بە دەسکی دەرگاکە گەیشت خێرا خاڵم دووری خستمەوە لەسەر ئەرزەکەی دانام.

: چـی دەکەی خاڵـە' بە شپرزەییەوە وتم'

: گـوێ بـگرە عـائیشە، ڕۆشتنە ژوورەوەت لەم دەرگاکەیەوە ئەزانی چ مانایەک دەر ئەخا؟ ' بە نیگەرانییەوە سەیری دەکردم بەردەوامی بە قسەکانی دا'


: کـاتـێ ئەم دەرگایە دەکەیەوە، ڕێگایەکـی نوێ و ژیانێکـی نوێ بۆخۆت بنیـات دەنـێی، وە دەشـزانی هێندە ئاسان نابـێ! بە چوونە ژوورەوە هـیوایەک دەدەی بەخۆتان ئایە ئێوە بەرگەی ئەنجامەکەی ئەگرن؟ دەتوانـی دژی بـاوکت بـوەستیتەوە!

هەنسـکم دا، بیرم لەوانە نەکردبـوویەوە، کە هێندە پەڕۆشی ئەو بـبووم.

: دەزانم و دڵـنیام دەشزانی چەندە جـیاوازیتـان زۆرە، زمان کەلتور نەتەوە گرینتریـان ئێوە جیاواز دەژین جیاواز بیردەکەنەوە جیاواز لەیەکتر باوەڕتان هەیە، تۆ خاوەن دیـنێکی پاکـیت وە ئەویش باوەڕی بە دینـەکەی تۆ نـییە، باوکـت و براکەت هەرگیز بەمە ڕازی نابـن وە ئەوە هەوڵـدان و ئازارێکـی زۆری دەوێت ئەگەر دەزانـیت ناتوانـیت بەرگەی ئەمانە بگری، ئەگەر دەزانـیت هێندە خۆشەویستیەکەت گەورە نییە شایەن بە ئازار نـییە دەرگاکە مەکەرەوە و مەچۆرە ژوورەوە لە ناختا بینێـژە ' داچلەکاندم و منی لەنێو خـۆمـدا وون کرد'


ئێستا چـی؟ ڕاستە تەنانەت ئێمە لە چینایەتیشا جیاوازین ئەو کوڕی سەرۆکـە و منیش کچێکی گوندنشـینی.

ئەو باوەڕی بەوە نـییە کەمن باوەڕم پـێی هەیە!

ئـایە خۆشەویستیـمان بەس نـییە؟ ناتوانیـن بەیەکەوە بین لەگەڵ هەموو جیـاوازیەکان.

نازانم، ئەوەی دەزانم زۆرم خۆشدەوێـت کاتێـک وامدەزانی لەدەسـتم داوە شێتێـکی بێ حاڵ بووم.

وە خودا هەلـێکی پێم دا، دەکرێ بەڕاستی چارەنووسم لەگەڵ ئەودا بـێ؟

دەکرێ خودا ئەوی بۆ من، بۆ ئێمە ڕەوانە کردبـێ؟

من باوەڕم بە قەزا و قەدەر هەیە، وە ئەمە قەدەری منـە.

کەواتە خودا دوو هەڵبژاردەی بۆ داناوم.

لـە دەرگاکە دەچـمـە ژوورەوە و دەجەنگـم بۆی
یاخـود دەگەڕێـمەوە دوواوە و چاوەڕێـی قسـمەتێکی ترم دەکەم!
































ئەگەر ئـێوە عائیـشە'ـبان چیـتان ئەکرد؟ دەجەنگـان یاخود کۆڵـتان لێی ئەدا.



خۆم ناتوانم دەگەڕێمە دواوە 🚶🏻‍♀️بیرکردنەوە لەوەی لەگەڵ بابم عینادی بکەم و دژی خێزانەکەم بوەستمەوە بۆ خۆشەویستی ئەستەمە بەرگەی ئازارەکەی ناگرم دەترسم کوڕە شایەن بەم قوربانی دانە نەبێت، کێ دەزانێت لەوەیە ڕۆژێک بکەوینە خۆشەویستیەوە کوێر ببین یان بەڕاستی شایەنی بێت.

ئەوجە پارتی داهاتوو شتێکی گران دەبی لەبۆ خۆم و عائیشە.

مواح کەمەک ئەکتیڤ بن ئەکتیڤ.





کـــل. Where stories live. Discover now