CH'15'

387 72 13
                                    







دوایـی دوو مـانگ.

عائیشە هێواش هێواش هیوای لەدەست ئەدا لەوەی دووبارە بکەوێتەوە سەر قاچەکانی. لەم ماوەیەدا هیچ گۆڕانکارییەکی بەخۆیەوە نەدیوە ئیتر وەستا لەوەی هەوڵی ئەوە بدا گەر پەنجەیەکیشی بجولێنێت، قبولی کرد ئیتر بەم شێوەیە بژیت.

سەبارەت بە جۆنگکوک لە ماڵـەکەیەوە بەرەو مزگەوت و ماڵەوە.

بەتەواوی ئێستا ئاشقی ئەو خودایە، کاتـێ بەڕاستی لە ئیشق تێگەیشت ئیتر ئەمڕۆ مسوڵمان بوونی خۆی  ڕادەگەیەنێت و شەهـادە دەهێنـێت.

بەزوویی بە گوندەکە بڵاوبوویەوە کە کوڕە بیانیەکە مسوڵمان دەبێ، وە خەڵکی گوندەکە کۆببونەوە بۆ پیرۆز کردنی لێی و دەربڕینی دڵخۆشیان بۆ برایە مسوڵمانەکەیان.

سەبـارەت بە خۆشەویستی جۆنگکوک و عائیشە بەرامبەر بەیەکتر کەمی نەکردووە تەنها بۆ کات و چارەنووسی جێدەهێڵـن.

جۆنگکوک بڕوایی تەواوی بەوە هەیە خۆشەویستی عائیشە بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستی خودا بوو.

وە هەر ئەو قسمـەت و چارەنووسیەتی.

لەسەر چۆکەکانی دانیشت و گوێی بۆ مامۆستاکە گرتبوو.

: نزا بکەن لە خۆشـەویستانـی خودا بـن و لە گەورەی و هێزەکەی بترسـن، خـودا بەسەبـرە بەڵـام بەزەبرە،کـاتێک تاوانێـک دەکەیت دەست بەجـێ سزات نادات چاوەڕێ دەکات تا چەند بەندایەتی دەکەیت چاوەڕێـی تەوبەکەت دەکا ئەما ئەو هەلـە لەدەست مەدەن، نەفـس ناوەستێ لە هەڵەکردن نزا بکەن خودا بەڕەحم بێت لەگەڵ ئەم نەفسـە
دوایی ئەوە چۆن دەتوانی وەڵـامی پرسیارەکانی خودا بدەیتەوە؟ سزای جەهەنەم ئاسانترە لە پرسیارەکانی خودای گەورە شەرمەزاریـە بەم هەموو تاوانەی کە کردووتە بە چاوی خیانەتکار سەیری بکەیت و بەزمانی دزۆرن وەڵامی بدەیتەوە پێش مەرگتان بوەستن لە سەرپێچی کردن و ڕوو لە خودا بکەن و خۆشتان بوێ ئیمـان و باوەڕ لە دڵ دایە، لە خۆشەویستـانی خودا بـن.

دوایی وتارە کورتەکەی، ڕووی لە جۆنگکوک کرد و دەستەکانی گرت و سەری بۆی لەقاند کە ئێستا کاتیەتی.

: وە ئێستا جۆنگکوک کوڕم ئەوەی دەیڵـێم دووبارەی بکەرەوە.

جۆنگکوک کە چاوەکانی پڕ بـبوو لە عەسرەت و چاوەڕوانی سەری لەقاند.

دوایی مسوڵمان بـوونی جۆنگکوک هەموو کەسێک زۆر دلخۆش بوو بە زیادبوونی برایەکی مسوڵـمان.

وە جۆنگکوک ڕایگەیاند دەگەڕێتەوە وڵـاتەکەی لای خێزانەکەی تاوەکو ڕاستی ئاینی ئیسلامـ'ـیان نیشـان بدات.

وە لە خودا دەپاڕاوەیە بۆ ئاسانکردنی گەشتەکەی و ڕازیکردنی خێزانەکەی دەی ئیتر دەیەوێت لە بەهەشتی خودا لەگەڵ خێزانەکەشی دابـێت.

بەڵـێ جۆنگکوک هەلبژاردنی خۆی کرد، وە تێگەیشت بەڕاستی دایک و باوک چەندە گرینگ
دەبوو زوو ئەوان لە خودا ئاگادار بکاتەوە ئەوانی لە پێش خۆشەویستی دانا کە خودی خۆشەویستیـن.

سەبارەت بە عـائیشـە هەم دڵگران هەم دلخۆش
ئەو کەسەی خۆشی دەویست لەسەر ڕێگا ڕاستەکەدایە دەی لەوە زیاتر چی داوا بکات لە خودا، نزایی بۆدەکا کارەکەی بۆ ئاسان بـێ.

وە هەوڵی کپ کردنی ناخە گڕگرتووەکەی دەکرد.

هەرچەند ڕۆشتنی جۆنگکوک نزیک بووبایەوە گڕی ناخی زیاتر دەبوو.

یەکەم ڕۆژی ساڵـی نوێـی زاینی بوو
سـاڵی ٢٠٠٠.

جۆنگکوک مالئاوایی لە خەڵک و هاوڕێکانی گوندەکە کرد.

بە دڵ پڕییەوە دەستی باوکە ئیبراهیمی ماچ کرد.

: لـێم خۆشبن.

: خودا لێت ببورێت کوڕم، کارت ئاسان بـێت.

لە باوەشی کرد و بەڕێی کرد بۆ ڕێگای گوندەکە
سەبارەت بە ئادەم لە کۆتاییدا توانی لێی خۆشبێت.

عـائیشە کە لەگەڵ خاڵـی لە ژێر پردەکە بوون
چاوەڕێ بوون جۆنگکوک دەرکەوێت لەسەر ڕێگاکە
تاوەکو عـائیشە لە دوورەوە ماڵئاوایی لێبکات و بۆ کۆتاجار بیبینـێت.

نەیدەتوانی فرمێسکەکانی بوەستێنێت
هەرکە جۆنگکوکـی بینی خەریکە سەردەکەوێتە نێو ئۆتۆمبێلەکە بێ وێستی خۆی هەستایەوە سەر پـێ بە قوڕگێکـی پڕ هەڕەشە هەنسکی دەدا.

: جـۆنگکـوک!

لەژێر پردەکە هاتە دەرەوە و نەیتوانی کۆنتڕۆڵـی قاچەکانی بکات و کەوت بەسەر چۆکدا.

جۆنگکوک دوایی بینینی عـائیشە بە خێرایی بەرەو لای ڕۆشت ڕێک لە بەردەمی دا چۆکی دادا.

دەستەکانی دەلەرزین و بە چاوە پڕ لە گەلە ئەسێرەکانی سەیری چاوەکانی یارەکـەی دەکرد.

بەبـێ هیچ قسەیەک تەنها بێدەنگی لەیەکیان دەڕوانی دڵـی پڕی لە عەسرەتیـان لە چاوەکانی یەکترا تێر دەکرد.

دەیان زانی هەڵـەیە، بەڵـام نەفس گەورەیـە
خۆشەویستی ئەوانیش گەورەبوو.

: بـڕۆ، ئێستا تۆ لەسەر ڕێگاکەیـت.

: مـن لەنـێو ڕێگاکەدا بەدوای پـێچ و پەنـایەک دا دەگەڕێم تا دەتـدۆزمـەوە.

ئەوەنە هێزەی کۆکردنەوە چۆکەکانی لە زەوی بکا و پشـتـی تێبکـا.

وە بە هەنگاوە هێواشەکانی بەرەو ئۆتۆمبێلەکە دەڕۆشت وە دەیزانی ناکرێـت لێرە چیرۆکەکە کۆتایی پێـبێت.


بەڵـام جـێی هێشت بۆ دەستی قەدەر.















































یەک چاپتەری ماوە🙆🏻‍♀️

لە کەمو کوڕیم ببورن من شارەزا نیم لە دینەکەم شەرمەزارییە کە هێندەم لە توانایە.

وە ئەشزانم زۆر تاخیرم کرد بەس ئەکتیڤی ئێوە جوانە سەد کەس بینیویەتی بیست ڤۆت؟
لۆ هەندە ئاسانە نوسینی.

هەتا ئەو چاپتەرە ئەکتیڤ نەبی چاپتەری کۆتایی دەخەمە سەری ساڵ ئەوجە مواع خۆشم دەوێن💖.




























کـــل. Where stories live. Discover now