CH'6'

350 81 7
                                    














دوایی دوو ڕۆژ گەیشتەوە یەختە سەربازییەکە.


دەستەکانی دەلەرزین، نەیدەزانی عـائیشە زیندووە یاخود نا، ئایە لـێی تووڕە دەبێت دوایی ئەوەی دەزانێت درۆی لەگەڵ کردووە.

دوایی قسەکردن لەگەڵ سەرۆکی یەختەکە توانیی ئەو کەسانەی وەک کۆیلە هێنابوویان لێیانی وەربگرێتەوە.

بە زوویی دەیویست بیان بینـێ و لە نێویـان عـائیشە.

بەڵام عـائیشە لە نێویاندا نەبوو.

داوایی لە سەربازەکان کرد بەدوا داچوون بۆ ئەوانە بکەن کە مردوون یاخود فرۆشراون.

ئەوەی وون بوو تەنها عـائیشە بوو، نەیدەتوانی بە ئاشکرا باسی عائیشە بکات ئەگەر زیندوو بێ دەیکوژن دوایی بیستنی ئەمە.





بەتەواوی شێـوا بوو، نەیدەزانی بەتەواوی پێویستە چی بکات.


لەناکاو سەربازێک خۆی کردە خێمـەکەی جۆنگکوکەوە.


: گـەورەم خـانم ئێستا لە دارستانەکەیە، ئەو ڕایی کردووە و کومەڵێک سەرباز بەدوایدا ڕۆشتوون.



جۆنگکوک بێ ئەوەی چرکەیە بە فیڕۆ بدا ڕایکردە دەرەوە و بەرەو دارستـانەکە ڕۆشت.


دەیزانی ئەگەر پێش سەربازەکان عـائیشە نەدۆزێتەوە ئەوا مردووە!


دڵـی نەدەوەستا لە پەلە پەل کردن، ئارەقی کردبوویەوە و بەردەوام بوو لەوەی ناوی عائیشە بهێنـێت و دەمانچەکەی ڕوو لە ئاسمان بکا و بیتەقێنـێت.


سەربازەکانی جۆنگکوکـ'ـیش بەردەوام بوون لەگەڕان.


دوایی چەند خولەکێک گوێبیستی قیژەو هاوار بوون.

جۆنگکوک و سەربازەکان بەرەو ئاڕەستەکە ڕۆشتن.

: عـائیشە، ئەوە مــنم جۆنگکوک.


عـائیشە لە ژێر دارێکەوە دەرچوو، جۆنگکوک کاتێ ئەوی بینـی هەستی بە ئارامی کرد کە هێشتا دەژیـێت.

تەواو وێران ببوو جلەکانی دڕابوون و لەچکی بەسەر سەریەوە نەمابوو، فرمێسکی چاوەکانی وشک ببوون لێوەکانی قڵیشابوو قاچەکانی خوێنی لێدەهات.


: جـۆنگکوک.

بەهێواشی ناوی هێنا و لێی نزیک بوویەوە، جۆنگکوک بەڕاکردن بەرەو لایی ڕۆشت و لە باوەشی کرد، توند بە خۆیەوە نوساندبووی.


: تـەواو، مـن لێرەم تەواو هەموو شتێک باش دەبـێت.




لەناکاو دەنگی گولـە ناوچەکەی خامۆش کرد، جۆنگکوک چاوەکانی ئەبلەق بـویەوە کاتێ بەهێواشی دەستەکانی بەپشت عـائیشە'دا برد و هەستی بە شێداری کرد. لە چرکەیەکدا عائیشە لەباوەشـیا خاو بوویەوە.



:عـائیـشە، نا نەخێر چاوەکانت لێـک مەنـێ عـائیشە چاوەکانت بکەرەوە، نەخـێر عـائیشە.






جۆنگکوک بەکوڵ دەگریا و دەستەکانی بە ڕووخساری عـائیشە'دا دەهێنا و بانگی دەکرد.





ئـەوەی لـێ ئـەترسـا خـەریکە ڕووئەدات!



























بەردەوامە.

















کـــل. Where stories live. Discover now