CH'7'

367 83 57
                                    











عـائیشە لەنێو قۆڵەکانی جۆنگکوک دابوو، کاتێ بەخێرایی هەوڵی دەدا دارستانەکە جێبهێڵێت و بە ئۆتۆمبێلەکە بگاو بەزووترین کات بەرەو نزیکترین نەخۆشخانە بڕۆن.

عـائیشە چاوەکانی کراوەبوو، هەناسەدانی سەخت بـبوو.

وردە وردە فرمێسکی دەڕژاند و توند دەستەکانی جۆنگکوکـی دەکوشی.

: تکـایە تەنها چاوەکانت دامەخە، بەڵێن دەدەم هەموو شتێک باش دەبێ تکایە.

لەگەڵ ئەوەی عائیشە نەیدەتوانی لێی تێبگا، بەجۆرێک لێی دەگەشت کە بمێنێتەوە.

: نـاکرێ هێندە زوو جێمبهێڵـیت، ئێمە شەڕی زۆرمـان لەپێشە، من پێویستە سەرەتا تۆ بەدەست بهێنم بجەنگم بۆت، بۆچی پێش دەستپێکردن جێـم دەهێڵیت. مـن ئەوینـدارم! ئەوینـداری تـۆم.

دوایی گەیشتنیان بە نزیکترین نەخۆشخانە
خەریکن نەشتەرگەری بۆ عائیشە دەکەن
گولەکە بەر بڕبڕەکانی پشتی دا ڕۆشتووە و
برینداری کردووە ئەگەری ژیانی کەمە
ئەگەر بژیـێت بە ئەگەری زۆرەوە
توشی ئیفلیجی دەبێت.

دوایی دوو کاتژمـێر دکتۆرەکان بە جۆنگکوک'ـیان ڕاگەیاند نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە.

POv jungkook.

کـێی دەیزانی شتەکان هێندە خێرا دەڕۆن
من کە خەیاڵی گوندێکی وێرانەو پڕ لە تیرۆرستم کردبوو.

هەمیشە بیرەوەرییەکانم پڕبوون لە هەڵگیرساندنی جەنگێک داگیرکردن و وێرانکردن.

بە پڕ پیلانەوە ڕۆشتم بۆ ئەو گوندە
جوانیەکەی و جوانی خەڵکەکەی منیـان کوشت
وایان لێمەکرد شەرم لەخۆم بکەمەوە بەچ بیرەوەرییەکی ڕاستەقینە من لەوێ بووم.

کـاتێ عـائیشـە'ـم بـینی، لەو کەنار ئاوەدا وەستابوو سێری دەکردم.

لەو ساتەوە هەموو شتێـک لەناوچوو
بیرکردنەوەکانم گۆڕان بۆساتێک وابیرم کردەوە من مرۆڤێکی ئاسایـیم و ژیان دەکەم و خۆشەویستی ژیانم دۆزیوەتەوە وەک هەر چیرۆکێکی خۆشەویستی کۆتاییمـان دێ.


بەڵام بینینی عـائیشـە' خۆی هەڵەیەک بوو لە کاتێکی هەڵەدا.

ئەگەر هەرگیز نەمبیـنیبا، ئەگەر هەرگیز نەڕۆشتمایەتە ئەو گوندەوە، ئەگەر هەرگیز جـێگیری سەرۆک نەبـوومایە ئەوە شتەکان جوانتر و باشتر دەبوون؟.

ئەوسـات عـائیشە لەسەر ئەم جێگایە شەڕی مـان و نەمـانی نەئەکرد.

ئەوسات خێزانەکەی و گوندەکەی ئەم وێرانەیان بەچاو نەدەبینی و نەیان دەچەشت.

دەی چی پێ بڵێم کە هاتەوە هۆشی خۆی؟ بڵێم من بکوژی دایکـ'ـتم؟

من هۆکاری کاولکارییەکەم، ئەی ئەگەر باوکـی و ئادەم لە ژییانـا نەمابن ئەوکات چی بکەم چی بڵێم.

چی بە ویژدانە خەبەر هاتووەکەما بڵێم؟

ئەو ئومێـدەی ڕۆژێ بوونـی نەبوو، نەمـا.

بەهێواشی لە عـائیشە نزیک بوومەوە دەستەکانیم گرت.

: دەزانم لێم توڕەدەبی کە دەستم گرتووی بەڵـام ڕێگە بدە خۆشەویستیم لە باوەش بکەیـت، پێش ئەوەی چاوەکانم دابخەم. گەر گیانت بخەیتە سەر گیانیشـم هێشتا گیان نادەم کاتێ تۆ هەیـت. دەمەوێ بوێر بم ڕێگە بدە بـبم. ڕێگە بدە من بمرم بەڵام تۆ ئاوا بێناز مەکەوە ئاخر لەم دونیایەدا ئیتر من بەبێ تۆ هـیچـ'ـم.


هەرگیز بەجۆرێ هەستم نەکردووە کە چـیتر
شـەوم تێنـاپەڕێت و ڕۆژ'ـم نایـەت
تۆ ئەو کەسەی سـتەمت لێـکردم بە خۆشویستنی کـلـ'ـی چـاوەکـانـ'ـت.



















بەردەوامە.





ئەگەر ئەو چاپتەرە ئەکتیڤ نەبێ، چاپتەری دابێ زۆر دوا دەکەویتن، ئەجە بخۆشتان ئەزانن چەند مەزبووتم لۆ هەندێ 😃💔.

مواع خۆشم دەوێن💙🧚‍♀️.



















کـــل. Where stories live. Discover now