Ch2

575 104 35
                                    






چـەند ڕۆژێ تـێپەڕی نەمتوانی ڕێبـوارەکە بـبینمـەوە
هەمـیشە بـیری لێدەکـەمەوە ئەو بە ئـازادی گەشت دەکا و خۆشی وەردەگـرێ
گەر چـی نـەتەوە و کلتورو نـازنـاوەکان جیـاوازن.

بـیرەکەمەوە و بـیرەکەمـەوە ژیـانێـک لە دووری گـوندە بچـووکەکەم چـۆن چـۆنـیە.

هـەرگـیز لە گوند نەچوومەتە دەرەوە.

ئەو وڵـاتەکانی دراوسـێی و دەرووتریشـی بینیـەوە کەچی من هێشتا شـارەکەمم نەبیـنیـووە.

ئـەم بـیرکردنەوانەم تەواو سەرگـەردانی کردبـووم.

وە هەستم بەبێزاری دەکرد وەک هەمیشە نەمدەتوانـی خۆشی لە گـوندەکەم ئـەوەی لە نـێویدایە وەربگرم.

تەنها دەمەوێ دووبـارە بـیبینمـەوە و باسـی جوانی ئەو شار و گوند و وڵـاتانەم بۆ بکاتەوە
باسـی هەستەکانی لەگەل بینی مرۆڤە جیاوازەکان.

بـاوکم موخـتاری گوندە ئەمڕۆ نەگەڕایەوە ماڵەوە بۆیە خەریـکم خواردنی بـۆ ئەبەم.

لە دەرگـاکەم داو ڕۆشتمە ژوورەوە چاوەکانم لە ئەرز بوو قسەم دەکرد قاپەکانم بۆ باوکم دائەنا و خواردنەکەم ئەخستە نـێویەوە.

تا ئەوساتەی سەرم بەرزکردەوە چـاوەکانــم چـاوەنامـۆکانی ئەوم بـینیەوە ئەوە خۆیەتی ڕێبوارەکە.

: تـۆ.

گەمـژەیە بەخوا ،خۆم لـێی گـێل کرد.

: بـاوکە ئەمەش خواردنەکان کارێ ترت نەبوو.

برۆم لێی گرژ کرد ودرێـژەم بە کارەکەم یایەوە.

باوکم بە ڕووخـۆشیەوە سوپـاسی کردم و ڕەزامەندی ڕۆشتنـی پێم یـا.

کە خەریک بووم ئەڕۆشتم باوکم بانگی کردمەوە.

ئـیبراهـیم: ژوورێ لە ماڵەکەمان بۆ میوانەکەمان ئامادە بکە ڕێبوارە و خۆت ئەزانی لێرەش شوێنی مانەوە نییە دایکیشت ئاگادار بکەرەوە کە ئێوارە میوانمان هەیە.

لە خۆمەوە زەردەخەنەم ئەکرد،درۆ نـییە کەوا زۆر بەمە دڵـخۆش بووم.

: باشە بەسەرچـاو.

بە ڕاکردنەوە لەوێ هاتمەوە دەرەوە.

ئـیبراهـیم : کچـم هێواش ئاگاداری خۆت بە.

: وادەکـەم. 'هـاوارم بـۆی کردەوە'

نەمدەتوانی لە ڕاکردن بـوەستم تا گەشتمـە ماڵەوە
بەخێرایی بە دایـکمم وت کە ئێوارە ئـەو ڕێبـوارە مییوانی ئێمەیە و باوکم ژوورێکی پێیاوە.

یەکەم جار بوو بەجۆشەوە کاری پاکردنەوە ئەنجام بدەم.

ئەو ژوورەی بۆ ئەوم ئامادەئەکرد لە نێوان ژووری من و براکەم بوو.

کـــل. Where stories live. Discover now