CH'11'

350 78 13
                                    








ڕۆژ و مـانگ و ساڵـەکان تێپەڕین
بەهیواوە گەڕامەوە
ئەوەی بـینیم ئەو لەسەر قاچەکانی بوو
ڕایدەکرد و پێدەکەنی هاواری کچەکەی دەکرد.

هەستم بە داخ دەکرد ئەو کچە لەمن نییە
ئا ئەوەتا من بەهۆی خەم و دووری لەو شەکەت و ماندووم، بەڵـام لەوە زیاتر چیم بوێ، ئـا ئەوەتا ئەو لەسەر قاچەکانیەتی دڵخۆشە.

لـەوەیە هەرگیز من نەمتوانـیبـا دڵخۆشی بکەم.

تێبینیی منـی کرد و زەردەخەنەکەی وشـک بوو
هێواش هێواش بەرەو ڕووم ئەهات.

هەستم دەکرد ڕوومەتەکانم تەڕدەبن
دەستەکانی بە کوڵمـەم گەیشت و فرمێسکەکانی سڕیم.

: جـۆنگکوک.... جۆنگکوک هەڵسەوە.

داچڵەکـیم، بەچاوی زەقەوە سەیری دەورووبەرم کرد.

: تۆ باشی پیـاو؟

ئەوە، خەون بوو، ئەی خودایە زۆر سوپاس.

ئیبراهیم : تۆ لەناکاو لەهۆش خۆت چوویت. دڵنیابین کە باشیـت؟' بەمیهرەبانییەوە سێری دەکردم'

سەرم بۆی لەقاند، بەڵام بەڕاستی باش نـیم، دەستگیران واتا چی.

ئـادەم : دەی خاڵـە وتمـان گاڵتەچی بەڵام گاڵتەی وامەکەوە.

خـاڵە، واتای چی بوو
گاڵـتە، بۆستە بیرکەوە جۆنگکوک.

نەشوان دەستی کردە پێکەنین، بۆچی پێدەکەنێت
هەموویان پێکەنین، چی دەگوزەرێت.

بەخێرایی سەیری کتێبەکەم کرد بەدوای ئەو وشانەدا ئەگەڕام کە ئێستا قسەی لەبارەوە دەکەن.

نەشوان : دەی تەنها گالتەیەک بوو، من چۆن بزانم کابرا لەهۆش خۆی دەچێت.

عـائیشە : ئەمە هی گالتەیە خاڵە توخوا ' چـاوەکانی لێی سوڕدا و پێکەنی'

سوپاس بۆخوا، گاڵـتەیەک بـوو! ئەو نەشوان ناوە خاڵـیەتی.

دەمویست ئێستا بیخەمە ژێر زەوی لەگەڵ خۆی قسەکانی.

لە عائیشە نزیک بوویەوە و شتێکی بەگوێیـدا چرپاند. باشە باشە جۆنگکوک ئەو خاڵیەتی کەواتە بۆچی توڕە دەبم.

ئیبراهیم : بەسە منداڵینە خواردنەکە خەریکە سارد دەبێتەوە، بتانبینم بیخۆن دەی.

هێشتا هێزی قسەکردنم لەدەست داوە، ئەی ئەگەر گاڵتەیەک نەبا ئەوسا من چیم دەکرد.

بە هێواشی سەرم بەرزکردەوە و سێری عائیشەم کرد کە بەهێمنی خەریکی نان خواردن بوو.

مـن چـۆن بـتوانم تـۆ بەدەست بـهێنم! چـۆن.

دوایی نانی ئێوارە گەڕامەوە ماڵەوە، نەمدەویست بە بوونم لەوێ بێزاریان بکەم.

هێشتا ناتوانن، وە ناتوانم وەک ئەوە بەتەواوی ڕەفتار بکەین وەک ئەوەی هێچ نەبووبێ.

کـــل. Where stories live. Discover now