CH'9'

351 75 17
                                    



POV HAESHA.

لە باوەشی ئادەم بووم، دوایی ساڵـێک توانیم ماڵەکەم بدۆزمەوە.

ماڵەکەمان بێدەنگ بوو
کوا قسە شیریـن و ڕەقەکانی دایکـمان
کوا هات و هاوارەکانی بۆ شەڕەکانی ئێمە.

ئەمویست بەهێز بم، باوکم و ئادەم هێز لەمنەوە وەرئەگرن کاتێ وایان زانی منیش مردووم.

لەم چەند ڕۆژەیا هەموو هەوڵـێکم ئەوەیە هەڵسمەوە سەر قاچەکانم بەڵام لەوە ئەستەم ترە کە بیرم بۆی کردبوویەوە.

ناتوانم هیچ بە قاچەکانم بکەم، ئەوە خراپ ئەمترسێنێت، تەنانەت ئەگەر ئازاریشی
پێبگا هەستی پێناکەم.

دەربارەی جۆنگکوک، ئەو درۆی لەگەڵـمان کرد و ئێمەی هەڵخەڵەتاند.

بە قسەکانی خۆی، کە دەتوانم متمانەی پێبکەم
دوایی ئەوەی کردیشـی، ئەو دوایی ئەوەی بۆی دەرکەوتووە ئێمە چۆنین نیازی وانەبووە هێرشمان بکاتە سەر بەڵام شتەکان لە کۆنتڕۆڵی ئەو دەرچووبوونە.

بەڵام ئەمە مانای ئەوە نادا هەڵەی نەکردووە.

بەهۆی ئەو گوندەکەمان وێران و خامۆش بوو
لەهەمووی زیاتر مـاڵەکەم. مـاڵەکەمان.

ئـیتر دایکـم نییە، منـیش بـارگرانی بۆ باوکم و ئادەم.

بەڵـام خودا سەبـرگرانـی خۆشدەوێت، با یەکـێ بم لە خۆشویـستراوانی خودا.

خودا تاقیمان ئەکاتەوە، ئێمـەش هەڵـە دەکەین.

دوایی ئـەوەی دەسـت نوێژم هەڵگرت، داوام لە ئادەم کرد بمـبایە ژوورەکەم.

لە ئەرزەکە دانیشتم، بەرمـاڵەکەم ڕاخست
لەچکەکەم بەجوانی بەست.

ئیتر ڕێگەم دا فرمێسکەکانم بکەون، پێویستم بەوەبوو.

خـودایە، تـۆ گەورەیـت و بە گەورەیـی دەمێنیتەوە، من بەندەیەکی لاوازم، هـێندە لاواز تەنها بە یەک فـیشەک توانای جوڵەم لەدەست یا
زۆر سوپاس بۆ هەر نیعـمەتێک کە پـێت بەخشـیووم، لـێم خۆشبە بۆ ئارامنەگرتنم.
شـتێ دڵـیم گرتووە پێویستم بەوەیە لەگەڵت بدوێم، بۆمی ئاسان بکە خودایە. لـێم خۆشبە لە نەزانیم.

گریانەکانم زیاتر دەبوو، هەناسەم تەنگ بـبوو
دەستم کرد بە زیکر کردن بەدەم گریانەوە.

دەنگی دەرگاکە هات بەخێرایی سەرم بەرز کردەوە هەوڵم دەدا فرمێسکەکانم بسڕم.

: کچـم.

: وەرە باوکە.

دەرگاکەی کردەوە، هات و لە تەنیشتم دانیشت
دەستەکانی کردەوە بۆ ئەوەی بچمە باوەشی.

هەرکە چوومە باوەشیەوە دووبارە دامەوەی قولپەی گریانەوە.

: خودای گەورە دەفەرموێت لە سورة الشـرح

بسـم اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ﴾
ئایا سنگمان بۆ ئاسوودە وگوشاد نەکردییت.

﴿وَوَضَعْنَا عَنْكَ وِزْرَكَ﴾
وە دامان گرت لێت ئەو بارە گرانەی.

﴿الَّذِي أَنْقَضَ ظَهْرَكَ﴾
کە پشتی زۆر قورس کردبوویت.

﴿وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ﴾
وە ناو وناوبانگتمان بۆ بەرز کردیتەوە.

﴿فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا﴾
بەڕاستی لەگەڵ ھەموو تەنگانەیەکدا خۆشی وئاسانی دێت.

﴿إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا﴾
بێگومان لەگەڵ ھەموو تەنگانەیەکدا خۆشی وئاسانی دێت.

﴿فَإِذَا فَرَغْتَ فَانْصَبْ﴾
ئەمجارە کە لەکارێك بوویتەوە، خۆت ماندوو بکە (بە کارێکی تری چاکەوە).

﴿وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَارْغَبْ﴾
وە ھەر لە پەروەردگارت بپاڕێرەوە (بۆ کارەکانت).

خودا خۆشی زۆری پێداین بە تەواوی ژیانمـان لە نیعمەتێکی گەورەدا ئێمەی ژیـاند ئێساش کاتی ئێمە بوو.

وە دەفەرموێت
لا تحزن إن الله معنا
فەرموی دڵتەنگ مەبە خودا لەگەڵمانە ، واتە خاوەنی هەمو هێزو هەموو دونیا لەگەڵتدایە کاتێک لەتەنگانەدایت ، هۆکارەکانی دڵخۆشی و سەرکەوتن و ڕزگاربون لە ئاسمانەوەیە ، نەکەی دڵ بەهیچ هۆکارێکی دونیا خۆش بکەیت .

بۆ ئێمە ئاسان نییە، بەڵام خودا هێزمان پێ ئەدام و تەنهامان ناکات.



ئاسودەیەک بە گیانما تێپەڕبوو، سەرم بەرز کردەوە
باوکم نێوچەوانی ماچ کردم، زەردەخەنەیەکی بۆکردم.

: ئـادەم خوانی ئێوارە ئامادە دەکات، بزانین ئەو شێتەی برات چی لێناوە.

لە باوەشی کردم و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشتین
کە وێرانەیەک بوو بۆ خۆی.


ئادەم خۆی لە هەموو چێشتخانەکە ئاڵاندبوو.



:نـانی ئێوارە ئامادەیە.


هاواری کرد هەرکە هێلکەی سورەکراوی بەئارد و کوڵاوی کردە سەر سفرەکە.

دەستمان کرد بە پێکەنین، پێم وابوو مەڕێکی لە ئەرز داوە وا ئەم ناوە پەرش و بڵاو بۆتەوە.




: پێمەکەنن، ئەگەر ئازان ئێوە مەڕ بدەن لە ئەرزا.

: مـن بەیانی ئەمە بۆ شازادەکەم ئامادە دەکەم.

: چی دەربارەی پاشاکەت، ماوەیەکی زۆرە بەس هێلکەو ڕۆن دەخۆین یاا.

بە خۆشەویستیەوە سێریانم ئەکرد، بەڕاستی هێشتا دەتوانین دلخۆش بیـن.


























بەردەوامە.


دڵەکانتان بکەنەوە
مواح خۆشمەوێن.
















کـــل. Where stories live. Discover now