CH'12'

326 73 7
                                    










هـەموویان هێندە پەشۆکابوون سەرنجیان لەسەر ئەوە نەبوو پیاوە بیـانییـەکە هێشتا لە ژوورەوەیـە.

هەوڵیـان ئەدا کەمێکیش بێ ئاگرەکە بکوژێنـنەوە بەلام سودی نەبوو.

لەلایەک خانەوادەکەی ئیبراهیم، چاوەکـانیان لێک نابوو، هەرچەندە دکتۆری گوندەکە هەوڵی دەدا بەئاگایان بهێنێتەوە.

خۆشبەختانە هێواش هێواش نەشوان چاوەکانی ئەکردەوە.

ئەوە یەکەم هەواڵی باش بوو بۆ گوندەکە دوایی بەربوونی ئاگرەکە.

لەناکاو خەڵکەکە لە خانووەکە دوورکەوتنەوە و
هاواریـان کرد دووربکەونەوە و ڕابکەن.

ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبـوو،لە کۆتایـیدا خانوەکە بەسەر یەکدا ڕووخاو تەقیـیەوە.

هەندێک لە خەلکەکەی دەورووبەر ئازاریان پێگەیشت بەڵام هێندە خەم هێنەر نەبوو.


کـاتژمـێرێـک تێپەڕی لە کۆتاییدا عائیشە چاوەکانی کردەوە.

: بــابە، بـابە!

هاواری کرد و بە خێرایی لەشوێنەکەی خۆی دانیشت.

: لـێرەم کچەکەم لێرەم، خەم مەخۆ هەموو شتێک باشە. 'کچەکەی کردە باوەشیەوە'

: برام و ئەوان باشن' بە هێواشی دەستی کردە گریـان'

ئـادەم : ئێـمە لێرەیـن جیـانەکەم ئارامبە باشین' لێی نزیک بوویەوە'

عائیشە سەیرێکی دەورووبەری کرد و فرمێسکەکانی سـڕی بۆ ساتێک بێدەنگ بوو بەخێرایی ڕووی لە باوکی کرد.

:جـۆنگکـوک لـە کوێــیە! 'دەنگی دەلەرزی'

بۆساتێک هەموویان بێدەنگ بوون.

: باوکە جۆنگکوک لە کوێیە؟ 'هاواری کرد'

ئادەم: ئـای خودایە تێبینیی نەبوونی ئەومان نەکرد. 'بەڕاکردن بەرەو دەرەوە ڕۆشت بەدوایەوە نەشوان'.


: ئـارامبەوە کچەکەم ئێستا دەگەڕێینەوە.

بەخێرایی لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە.

عـائیشـەیان لەنێو ئاڵۆزیەکدا جێهێشـت، هەناسەی تەنگ ببـوو فرمێسک چاوەکانی وون کردبوو.

کـلی چـاوەکانی ڕژا.




عـائیشە چیـرۆکەکە دەگێڕێتەوە.


دەستم بە دڵـمەوە کوشی، دەژی بێگومان دەژی.

لەدەرەوە وەستاوە و چاوەڕێی ئیزنی باوکم دەکا و لەدەرگاکە دێتـە ژوورەوە.

بەیەکەوە ڕزگارمان بوو، ئەو ئێمەی ڕزگار کرد، نەخێر خودایە.

هـێشـتا لەیادمە بە گوێیدا بۆ چرپاندم خۆشی دەوێم کەواتە هێندە ئاسان بۆی نییە بڕوا.

کـــل. Where stories live. Discover now