Divorce

2.4K 230 115
                                    
















Delilah :













بە توندی دەرگای ئۆفیسی هاوسەرەکەمم کردەوە بۆ بینینی ئەو دیمەنەی کە بۆمن زۆر ئاشنایە ئەویش هاوسەرەکەم بوو لەگەڵ ئافرەتێکی دیکە

«« دێلی بابەتەکە بەم شێوەیە نییە »»
هاوسەرەکەم هەوڵی ڕوونکردنەوەی دا

«« ئیلیاس مایێر ئیتر درۆکردن بەسە ئەمە یەکەمین جارم نییە ئەم دیمەنە قێزەونەی تۆ ببینم ، خێرا ئەمە واژۆ بکە »»
لە دوای قسەکانم پەڕاوی جیابوونەوەم لەپێشی هاوسەرەکەم دانا

«« نەخێر نەخێر نەخێر هەرگیز شتی واناکەم خۆت دەزانی من بەبێ تۆ ناژیم دێلی »»
هاوسەرەکەم لە پێشم دەپاڕایەوە

«« تەواو چیتر بە دێلی بانگم مەکە ، لێم جیاببەوە ئەگەرنا هەموو بەڵگەی خیانەتکردنەکانت لە دادگا پیشان دەدەم و ئابڕووت دەبەم »»
کاتێک هاوسەرەکەم گوێ بیستی قسەکانم بوو ڕەنگی گۆڕا

«« دێلی تکایە ئەوە لەگەڵ من مەکە تکایە هەلێکی دیکەم پێ بدە »»
ئیلیاس بەردەوام بوو لە پاڕانەوە

«« ئیلیاس دەڵێم واژووی بکە تۆ چیتر شایەنی هیچ هەلێک نیت »»
بە توڕەی گوتم

«« بەڵام من و تۆ یەکتریمان خۆشدەویست »»
ئیلیاس گوتی

«« کامە خۆشەویستی ئیلیاس ئەوەی کە تۆ چەندین ساڵ بەرلە ئێستا لە ناوت برد و خۆڵەمێشەکەیشیت نەهێشتەوە ، پێم بڵێ کامە »»
گوتم

«« ئەو خۆشەویستیەی کە پێکەوە دروستمان کرد بۆچی بیرت نییە »»
ئیلیاس بە شڵەژاوی گوتی

«« ئیلیاس نامەوێت قسە بکەم پەڕاوی جیابوونەوە واژوو بکەو وازم لێ بهێنە ، بەڵێن بێت کە من شکایەت ناکەم »»
بە هێمنی گوتم

«« شکایەت لەسەر چ شتێک ؟ »»
ئیلیاس پرسی

«« شکایەت لەسەر توندوتیژی و دەستدرێژی و خیانەت ، زیاتر باس بکەم ، ئەگەر ئێستا ئەوە واژوو بکەی بەڵێن بێت ون دەبم و هیچ شتێک ناکەم ، تەنها تۆ لێم جیاببەوە »»
بە هاوارەوە گوتم

«« گوێ بگرە دێلیلا ئێستا ئەمە واژوو دەکەم بەڵام دڵنیابە من واز ناهێنم کارێک دەکەم بە گریانەوە بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی کە بتگەڕێنمەوە لای خۆم »»
قسەکانی ئیلیاس زۆر ترسێنەر بوون بەڵام با تەنها لێی جیاببمەوە دواتر دەتوانم چارەسەری هەموو شت بکەم

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now