Delilah :
«« سڵاو بە جۆنگکوک بڵێ کە سالی لێرەیە »»
خاتوونەکە گوتی بەڵام من هێشتا شۆکم ئەوە سالیە سکرتێری کۆنی ئیلیاسە ئەو چی دەکات لێرە«« خاتوون تۆ ئاگاداری خۆتیت ؟ »»
وادیارە کە ئەو منی ناسیەوە«« ببوورە بەڕێز جیۆن گوتی کەس نابینێت »»
بە شڵەژاوی گوتم«« بەڵام من هەر دەیبینم »»
سالی گوتی کاتێک ویستی بچێتە ژوورەوە بەڵام من لە پێشی وەستام
«« ببوورە گوتم نایەوێت کەس ببینێت »»
لەوکاتە دەرگای ئۆفیسی بەڕێز جیۆن کرایەوە وە بەڕێز جیۆن هاتە دەرەوە
«« خاتوو داڤیس دەمەوێت ئەمڕۆ ژەمی نیوەڕۆ لەگەڵ کارمەندەکان بخۆم »»ئەو وەستا لە قسەکردن کاتێک تێبینیی سالی کرد ، وەک ئەوەی کە شۆک بوبێت بە بینینی
«« جۆنگکوک من بیری تۆم کردوە »»
سالی گوتی بەرلەوەی بەڕێز جیۆن لە باوەش بگرێتبەڕێز جیۆن بە تەواوی شۆک بوو بەڵام تەنها یەک خولەکی خایاند تاکوو بە توڕەی سالی لە خۆی دووربخاتەوە
«« چ نەفرەتیەکە سالی چیت دەوێت ؟ بۆچی گەڕایتەوە ؟ مەگەر نەمگوت نامەوێت هەرگیز بتبینمەوە »»
بەڕێز جیۆن بە توڕەی گوتیمن تەنها شۆک بووم لە ترسی سالی خەریکە گیانم جەستەم بە جێدەهێڵێت ، من باش دەزانم ئەو بۆچی لێرەیە ، ئەو هاتووە تاکوو من بباتەوە
«« ئارام بە جۆنگکوک من هاتووم تاکوو قسە بکەین »»
سالی گوتی وە دواتر ئەو بەڕێز جیۆنی تێپەڕاند و چووە ئۆفیسەکەوە
، چیتر توانای وەستانم نەبوو لەسەر پێیەکانم بە خێرای لەسەر کورسیەکەم دانیشتمنەخێر من ناگەڕێمەوە ئەگەر تەنانەت سالی بەڕێز جیۆنیش ڕازی بکات ، هەرگیز ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ ژیانی ڕابردووم ، پێم باشترە کە بمرم بەڵام ، دووبارە نەبمەوە بە هاوسەری ئیلیاس
نیو کاتژمێر تێپەڕی وە سالی وەک ڕێویەکی فێڵباز هاتە دەرەوە لە ئۆفیسەکە وە سەیری منی کرد بە چەند هەنگاوێک لێم نزیک بوەوە تا ئەوەی بە تەواوی لە پێشی من وەستا وە لێوی نزیک کردەوە تا بە گوێمدا بچرپێنێت
«« ئاوفیدەزین فۆو مایار ( خوات لەگەڵ خاتوو ماێیەر) »»
دواتر ڕۆیشت و ون بوو
YOU ARE READING
𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]
Romance«« وەرە و لەگەڵ من دەستپێبکە ئەو ژیانە و ئەو پیاوە نەفرەتیە لە یاد بکە »» جۆنگکوک گوتی دوای بڕینی ماچە قوڵەکەمان ئایا بەڕاستی دەتوانم ، ژیانی ڕابردووم لە یاد بکەم و متمانە بە پیاوێکی دیکە بکەم ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە کە جۆنگکوک بە هەمان شێوەی ئیلی...