Our fault

1.2K 162 309
                                    

















Delilah :

























بە قورسی چاوەکانم هەڵهێنا وە ئازارێکی زۆر توند لە سەرم هەبوو بەڵام هەستێکی نامۆم هەیە چوونکە هیچ جلێکم لەبەر نییە وە بە تەواوی لە نێوان دوو قۆڵی زۆر بەهێز زیندانی کراوم ، وە لەوکاتەی ویستم بجوڵێم ئازارێکی زۆر نەفرەتی لە ڕانەکانم هەبوو











بەڵام بوەستە من لە ئیلیاس جیابوومەتەوە کەواتە ئەوکەسە کێیە کە لە پشتمەوەیە ؟!












بەخێرای ئاوڕم دایەوە وە ئەو ئازارە خراپەم پشتگوێخست بەڵام هەناسەم وەستا وە دڵم بەرزترین لێدانی تێپەڕکرد کاتێک بینیم ئەو کەسەی پشتەوەم بەڕێز جیۆنە








هەموو توانای خۆمم کۆکردەوە تاکوو هاوار نەکەم بەڵام شکستم هێنا وە زۆر بەبەرزی هاوارم کرد
«« ئااااااااااااااااا »»
دەستم بە جەستەمەوە گرت وە بەڕێز جیۆن بە توندی ڕاچڵەکی وە ئەو لە شوێنی خۆی وەک پەیکەرێک وشک بوو










کاتژمێرێکی تەواو تێپەڕیوە وە من لەسەر لێواری بێدەکە دانیشتووم لەگەڵ ئەوەش یەکێک لە کراسەکانی بەڕێز جیۆنم لەبەر کردووە وە ئەو لە لایەکی دیکەی جێگاکەیە بەڵام بە پێچەوانەی من دانیشتووە وە تەنها پانتۆڵێکی لەبەرە وە ڕووی لە دەرگای ژوورەکەیە












زۆر بە قووڵی چوومەتە بیرکردنەوە لە شەوی ڕابردوو ، وە شەرمەزارکەرترین بەش ئەوەیە کە شەوی ڕابردوو بە ویستی خۆم لەگەڵ بەڕێز جیۆن سێکسم کرد ، بە نەفرەت بم ، خودایە ڕۆحم بکێشە با ڕزگارم ببێت ئێستا ئەمە لەکوێ هات ، شەوی ڕابردوو بەبۆنەی سەرکەوتنمان خواردمانە لەگەڵ بەڕێز جیۆن وە سەرخۆش بووین وە دواتر کۆتای شەوەکە بە سێکس هات ، بەڵام سوێند دەخۆم کە هیچ شتێک لەژێر کۆنترۆڵی خۆم نەبوو من بە تەواوی سەرخۆش بووم ، تەواوی کاتەکە هیوام دەخواست کە ئەوە خەو بێت









دانانی پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوبەرەکەم تەنانەت کۆتا کاریش نەبوو لە ژیانم کە بیری لێ بکەمەوە بەڵام ئێستا من سێکسم لەگەڵی کردووە ، ئێستا ئەو چۆن بیر لە من دەکاتەوە ؟
بەڵام نەخێر ، من پەرە بەم پەیوەندییە نادەم وە ڕێگاش نادەم کە ئەو تەنانەت بیریش لەوە بکاتەوە ، پێویستە هەر لێرە و هەر ئێستا کۆتایی بە هەموو بیرکردنەوە و هەستێکی نەفرەتی بهێنم










هەستام تاکوو بەرەو دەرگاکە بچم بەڵام بەرلەوەی دەرگاکە بکەمەوە ئاوڕم بۆ بەڕێز جیۆن دایەوە وە ئەو سەیرکردنێکی پێم بەخشی بەڵام بۆچی چاوەکانی پڕن لە هیوا ، ئەو هیوادارە کە من شتێکی پێ بڵێم
«« بەڕێز جیۆن ، تکایە هەموو شتێک لەبیر بکە »»
ئەو بەخێرای هەستایە سەر پێیەکانی
«« چی دەڵێیت خاتوو داڤیس ؟ »»
ئەو بە تێنەگەیشتنەوە پرسی











𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now