Her mom / 2

674 133 148
                                    





































Delilah :






























هەموو شتێک بێدەنگ بوو نەمدەتوانی گوێ بیستی هیچ شتێک ببم نە قسەکانی ئەو ئافرەتەی پەیوەندی کردبوو نە قسەکانی جۆنگکوک ، تەنها و تەنها شتێک لە گوێمدا دەزرنگانەوە
( من ئەداڵاین کوپەرم )
تەنها ئەوەم دەبیست










بۆچی مەگەر ئەو نەمردبوو ؟.










ئایا ئەمە فێڵی باوکمە ؟










یاخود فێڵی ئیلیاسە ؟










ئایا دەکرێت لە ژیاندا مابێت ؟










کەواتە بۆ بە تەنها لە ناو ئەو هەموو سەختیە بەجێیهێشتم ؟










جۆنگکوک لە توندی شانمی ڕاوەشاند کە بووە هۆی ئەوەی بە تەواوی بە هۆش بێمەوە وە کاتێک خۆم بینیەوە لەسەر کورسیەک دانیشتبووم وە جۆنگکوک لەسەر ئەژنۆی وەستابوو لە نزیک قاچم وە دەستی لسەرە ئەژنۆم دانابوو
«« دێلیلا تۆ باشیت ؟ »»
جۆنگکوک بە خەمەوە پرسی وە سەرم بە بەڵێ هەژاند بەرلەوەی بگەڕێمەوە بۆ سەر پەیوەندییەکە









«« تۆ ئاگات لە منە خاتوون ؟ »»
ئەو ئافرەتە گوتی کە پەیوەندی کردبوو
«« ب.بەڵێ من ل.لێرەم »»
گوتم وە هەوڵمدەدا خۆم ئاسای بکەمەوە
«« تۆ کێیت خاتوون ، ئەداڵاین کوپەر چەند ساڵێک بەر لە ئێستا مردووە»»
بە توڕەی گوتم وە گوێم لە هەنسکەکانی ئەو بوو
«« نەخێر ، نەخێر ، نەخێر من نەمردووم ، من لە ژیاندام ، دێلیلا تەنها ئەوە بزانە کە من هێشتا لە ژیاندام »»
ئەو بە گریانەوە گوتی کە وای کرد دەست لە گریان بکەم










«« من ناتوانم پەیوەندییەکە زۆر درێژ بکەمەوە ، تەنها ئەوە بزانە من لە ژیاندام ، من لە دوورگەی باکورم لە شیکاگۆ ، بگەڕێ بۆ دووکانێکی گوڵ فرۆشی بە ناوی گوڵی شین باشە من پێویستە پەیوەندییەکە دابخەم »»
دواتر هێڵەکە پچڕا وە من مامەوە لەگەڵ سەدان پرسیار لەناو مێشکم ، هەموو ڕستەکانی پارچە پارچە ببوون وە وشەکانی بە تەنها مێشکمدا دەسووڕانەوە دەنگیان دەدایەوە











«« دێلیلا نزیکم لەوەی مێشکم لە دەست بدەم تکایە قسە بکە ئەوە کێ بوو کە پەیوەندی کرد »»
سەیری جۆنگکوکم کرد کاتێک فرمێسک بە چاوەکانمدا هاتنە خوارەوە وە بەرە بەرە دەستم بە گریان کرد
«« ئەوە ئەداڵاین کوپەر بوو ئەوە دایکم بوو »»
جۆنگکوک لە شۆکدا ببوو بە پەیکەر
«« بەڵام ئەو مردووە ، چۆن دەکرێت کە ئێستا پەیوەندی بکات »»
شانەکانم بەرزکردەوە کە هێشتا دەگریام
«« نازانم ، بەڵام سوێند دەخۆم دڵم دالەرزی کاتێک قسەم لەگەڵی دەکرد»»
هەنسک لە دوای هەنسک دەهات کە چیتر مۆڵەتی نەدا قسە بکەم وە جۆنگکوک هەستایەوە وە لە باوەشی گرتم














𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now