Her dad / 1

968 146 69
                                    

















Jungkook :
















سەیری ئەو فایلانەی پێشم دەکرد بەڵام هەموو شتێک باشە ، هیچ خاڵێکی خراپی تێدا نییە کە دەری بخات ئەو کەسێکی خراپە
«« هەندێک شت هەیە کە لەوێ نەنوسراوە »»
بڕات گوتی کە وای کرد بە پرسیارەوە سەیری بکەم
«« چ شتێک هەیە کە نەنوسرابێت ؟ »»
پرسیم







«« شتێک گوماناوییە سەرۆک واتە دیاگۆ داڤیس لە دوای مردنی هاوسەری دوومی سامانێکی زۆری بۆ مایەوە بە جۆرێک کە دە هێندە سەروەتی زیادی کرد »»
بڕات گوتی
«« مەبەستت چییە بڕات »»
پرسیم








«« هاوسەری دووەمی ئەداڵاین کۆپەر بووە کە میراتگری خێزانی کۆپەر بوو بەڵام بە ڕووداوێکی نادیار کۆچی دوایی کرد وە لە پاش ئەوە هەموو میراتەکەی بۆ هاوسەرەکەی مایەوە بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە ئەداڵاین کۆپەر نییە تەنها وێنەیەکی هەیە کە زۆر بە ئەستەم بە دەستم کەوت »»
دواتر وێنەکەی پێمدا بەڵام کە بینیم شۆک بووم چوونکە ئەوە وەک کۆپیەکی دێلیلا وابوو قژە ئاڵتوونیەکەی وە چاوەکانی وە هەموو بەشێکی ڕووخساری







«« لە سەرەتادا هەمووان بڕوایان وابوو کە دیاگۆ داڤیس هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە بەڵام ئەو ئەوەی ڕەت کردووەتەوە وە دەڵێت گوایە هاوسەرەکەی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە وە ئەوەشم بیستووە کە دەڵێن ئەو پیاوە کۆیلەی پارەیە وە هاوبەشێکی گرنگی ئیلیاس ماێیەرە »»
هەندێک شت هەیە کە دەبێت دێلیلا بیڵێت بەڵام نازانم چۆن ئەم باسەی لەگەڵ بکەمەوە







بەخێرای فایلەکانم شاردەوە کاتێک دەنگی دەرگا هات وە دێلیلا هاتە ژوورەوە
«« ڕۆژ باش بەڕێز جیۆن ، هەموو ئەو داتایانەی کە داوات کرد هەمووی ئامادەیە دەتەوێت بیبینیت ؟ »»
دێلیلا گوتی
«« ئاهه بەڵێ ، بڕات تۆ دەتوانیت بڕۆیت »»
پاش ئەوەی بڕات ڕۆیشت خاتوو داڤیس هاتە نزیکی من







«« بەڕێز جیۆن ئەمە داتای سێ ساڵی کۆمپانیایە بەڵام ئەوەی سەیرە کە لەم سێ ساڵە ئابووری تەنها سەدا نیو یان یەک زیادی کردوە »»
ئەو بەردەوام بوو لە قسەکردن بەڵام من هیچ بیرم لای ئەوە نەبوو بەڵکوو بۆنە مەست کەرەکەی بەتەواوی هۆشی بردبووم







«« بەڕێز جیۆن ئاگات لە منە ؟ »»
بەخێرای هاتمەوە هۆشی خۆم
«« بەڵێ بەڵێ ببوورە کەمێک خەیاڵم ڕۆیشت ، ئێستا بەڕای تۆ ئەوە باشە ؟ »»
بە شڵەژاوی پرسیم
«« نەخێر بەڕای من ئەوە هیچ باش نییە ، لانیکەم دەبوایە سەدا پێنج زیاتر بوایە »»
بە ڕازیبوونەوە سەرم هەژاند
«« کەواتە تۆ سکرتێرە زیرەکەکەی منیت خاتوو داڤیس پلانێکی گونجاو دابنێ و پێمی بڵێ »»
ئەو سەری بە خەندەوە سەری هەژاند و چووە دەرەوە وە چاوەکانم هێشتا لە دوای ئەو کاتێک بیرم بۆ وێنەکەی ئەداڵاین کۆپەر چوو کە هاوشێوەی دێلیلا بوو










𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now