Working

1K 187 405
                                    




















Delilah :









ئێستا لە فڕۆکەخانەی ئیتاڵیام ، بە چاوەکانم بۆ ئیلیانا دەگەڕام تا ئەوەی پۆستەرێکم بینی کە ناوی منی لێنووسرابوو وە خاوەنەکەی ئێلینا بوو چوونکە پێشتر پێم گوتوبو کە دێم بۆ ئیتالیا

«« دێلیلا »»
ئێلینا هاواری کرد و بەرەو من هات تا زۆر بە توندی باوەشمان لە یەکتری دابوو

«« زۆر خۆشحاڵم کە دوای ئەو هەموو کاتە دەبینمەوە هاوڕێکەم »»
ئێلینا گوتی دواتر تێبینی کوڕێکم کرد لەگەڵی

«« ئەو کەسەم پێناناسێنیت ؟ »»
بە چاوەکانم ئاماژەم بەو کوڕە کرد

«« ئاا من لە دڵخۆشیان لە بیرمکردبوو ئەمە دێلیلایە خۆشەویسترین هاورێم ، وە ئەمەش جیمین دەستگیرانەکەم »»
بە خۆشحاڵییەوە تەوقەم لەگەڵ ئەو کوڕە کرد ئەو زۆر شیرین دیار بوو

«« ئێلینا زۆر باسی تۆی بۆ کردووم خۆشحاڵم بە ناسینت »»
جیمین گوتی وە من سەرم بۆی هەژاند
«« من زیاتر »»

ئەو ئێوارەیە لە ماڵەکەی ئێلینا خواردنی ئێوارەمان خوارد دواتر جیمین ڕۆیشت وە ئێمە تەنها مایەوە

«« کەسێکی باش دیارە »»
گوتم کاتێک پێکەوە دانیشتین

«« بەڵێ من لەبەر ئەو نەگەڕامەوە بۆ ئەمریکا »»
ئێلینا گوتی کاتێک خەیاڵی خۆیانی دەکرد

«« ئێستا باشیت وانیە لە کۆتاییدا ڕزگارت بوو »»
ئێلینا دەستەکانمی گرتبوو

«« بەڵێ ڕاستە بەڵام هێشتا هەندێک نیگەرانم دەترسم ڕۆژێک ئیلیاس لە پشتمەوە دەرکەوێت »»
بە نیگەرانییەوە گوتم

«« دێلیلا تکایە ئەو لەبیر بکەو دەست بە ژیانێکی تازە بکە دڵنیابە تۆ لێرە پارێزراو دەبیت ، من بە هەموو شێوەیەک تۆ دەپارێزم »»
دواتر زۆر بە توندی باوەشم لە ئێلینا دا ئەو تاکە کەسی منە ئێستا

«« دەمەوێت کار بکەم ، دەتوانم لە بەیانیەوە بە دوای کاردا بگەڕێم »»
گوتم

«« چ کارێک بۆتۆ باشە ؟ »»
ئێلینا گوتی

«« هەر کارێک بێت گرنگ ئەوەیە ژیانمی پێ تازە دەکەمەوە »»
گوتم کاتێک بیرم دەکردەوە چ کارێک بۆ من گونجاوە

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now