Her mom / 3

640 130 78
                                    





































Delilah :








































لە خەوێکی قوڵ و خۆشدا بووم کاتێک بە ئەستەم گوێم لە زەنگی مۆبایلەکەم بوو ، بەڵام پشتگوێمخست ئەمڕۆ ڕۆژی پشووی منە بۆیە هیچ کەسێک و هیچ شتێک لێمی تێکدانات
«« دێلیلا ، دێلیلا هەستە مۆبایلەکەت زەنگ لێ دەدات »»
دەنگی جۆنگکوک هات کاتێک هەوڵی بە ئاگاهێنانی منی دەدا
«« لەبیری بکە ئەمرۆ پشووە دەمەوێت بخەوم »»
گوتم بەڵام مۆبایلەکەم هێشتا بەردەوام بوو لە زەنگ لێدان
«« کەسێک بەناوی ئەداڵاین کوپەر پەیوەندی دەکات »»














لەگەڵ قسەکانی جۆنگکوک ڕاستەوخۆ هەستامەوە وە بەخێرای پەیوەندییەکەم وەڵام دایەوە
«« سڵاو من دێلیلام »»
بەخێرای گوتم وە هەناسەم خێراببوو
«« ئا سڵاو من ئەداڵاینم من ئێستا لە فڕۆکەخانەم دەبێت بۆ کوێ بێم»»
سەرم بە نەخێر هەژاند
«« تەنها لەوێ بمێنەوە من خۆم دێمە ئەوێ باشە »»
دواتر پەیوەندییەکەم داخست و بەخێرای بەرەو دەستشۆرەکە چووم
















پاش ئەوەی تەواو بووم لە شووشتنی جەستەم بەخێرای دەستم بە شۆردنی ددانەکانم و وشککردنەوەی قژم کرد وە لەوکاتە دەرگای دەستشۆرەکە کرایەوە وە جۆنگکوک پاڵی بەرەو دووشەکە چوو
«« هیچ پلانێکت هەیە بۆ ئەمڕۆت ؟ »»
جۆنگکوک پرسی وە سەرم بە نەخێر هەژاند
«« داوای لێبوردن دەکەم سەبارەت بەم پشووە »»
گوتم وە سەری بە نەخێر هەژاند
«« مەبەستم ئەمڕۆت لەگەڵ ئەداڵاین کوپەر ، دەتەوێت چی بکەیت؟»»
بۆ ماوەیەک بیرم کردەوە باشە من هیچ پلانێکم نییە















«« هیچ پلانێکم نییە واتە زۆر شڵەژاوم لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بیرم لە زۆر شت کردەوە بەڵام ئێستا لەبەر زۆری سترێس و شڵەژاوی هیچ شتێکم لەبیر نییە »»
جۆنگکوک تەنها پێکەنی
«« کەواتە سەرەتا بڕۆ بۆ لای لە فڕۆکەخانە دواتر بڕۆن نانی بەیانی بخۆن وە قسە بکەن »»
لەگەڵ قسەکانی جۆنگکوک بیرم دەکردەوە شتێکی ئەوەندە قورس نییە تەنها ئەوەندە بوو کە ئەو گوتی ویستم شتێک بڵێم بەڵام نەفرەت کاتێک سەیری ئاوێنەکەم کرد جۆنگکوکم بینی کە بە تەواوی ڕووت بوو بۆیە بەخێرای ڕووم سووڕاند وە ویستم دەستشۆرەکە بەجێبهێڵم















لە شڵەژاوی بینینی جۆنگکوک کاتێک دەرگای دەستشۆرەکەم کردەوە زۆر بەخراپی بەر سەرم کەوت
«« ئااا سەرم »»
لەبەر زۆری ئازارەکەی کەوتمە سەر زەویەکە
«« هێی چی ڕوویداوە »»
جۆنگکوک بەخێرای گەیشتە لام وە تەنها خاولیەکی لە دەوری کەمەری پێچابوو بە نەرفەت بیت یەکەم جارم نییە جەستەی جۆنگکوک ببینم بەڵام بۆچی لەپڕ ئەوەندە شڵەژام














You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 07 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now