No chance

894 149 84
                                    


























Delilah :



















لەپێش دەرگای سەرەکی کۆمپانیا وەستابووم وە چاوەڕێی بەڕێز جیۆن بووم وە تێبینی تەکسیەکم کرد لە ڕێگاکە وەستابوو بەڵام هیچ گرنگیەکم پێی نەدا وە بەردەوام بووم لە چاوەڕوانی کردن چاوەکانم چوونە سەر جەیکۆب کە لەگەڵ کەسێکی دیکە قسەی دەکرد وە بەرلەوەی چانسی ئەوەم هەبێت چاوەکانم لاببەم ئەو تێبینی منی کرد وە بە خەندەیەکی گێلانەوە سەیری کردم بەڵام پشتگوێمخست نامەوێت تێکەڵ بە ژیانمی بکەم هەستێکم هەیە کە وام لێدەکات لێی دووربکەومەوە چوونکە ئەو کەسێکی سەیر و نامۆ و ئاڵۆزە













پاش چەند خولەکێک بەڕێز جیۆن هاتە دەرەوە وە بەرەو ڕووی من هات
«« ئەو تاکسیە چاوەڕوانی تۆ دەکات خاتوو داڤیس »»
بەڕێز جیۆن گوتی وە من سەرم بە نەخێر هەژاند
«« من تاکسیم بانگ نەکردووە »»
گوتم وە ئەو هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەدا
«« من بانگم کردووە بۆ تۆ چوونکە من دەبێت بڕۆم بۆ شوێنێک»»
بەڕێز جیۆن گوتی وە دواتر بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی چوو کە شۆفێرەکە دەرگاکەی بۆ کردبوەوە وە ئامادە بوو تاکوو پێشوازی لە سەرۆکەکەی بکات










پاش ڕۆیشتنی بەڕێز جیۆن بەبێ هیچ بژاردەیەک چوومە ناو تاکسیەکەوە ، بەڕاستی خەریکە مێشکم لەدەست دەدەم ، وە بێگومان ڕوودەدات ئەگەر قسە لەگەڵ کەسێک نەکەم ، وە گونجاوترین کەس ئێلینایە بەڵام دڵنیا نیم پاش ئەوەی قسەم بۆی کرد بەڕێز جیۆن زیندوو دەمێنێت یاخود نا ، وە نەفرەت تەنانەت ناشتوانم بڵێم گرنگی پێ نادەم ، کەواتە بۆچی گرنگی پێ دەدەم ، با تەنها هیوا بخوازم کە هیچ کارێک نەکات










مۆبایلەکەم لە نێو جانتایەکەم دەرهێنا تاکوو نامە بۆ ئێلینا بنێرم
«« ئایا لە ماڵەوەیت ؟ »»
ناردم وە دوای دوو خوولەک وەڵامی دایەوە
«« لە قاوەخانەکەی جیمینم ، دێیت بۆ ماڵەکەم ؟ »»
باشە من دەمەوێت تەنها بم لەگەڵی
«« بەڵێ ئایا هیچ کاتی زیادە و خواردنەوەت هەیە ؟ »»
ناردم وە چاوەکانم هێشتا لەسەر مۆبایلەکەم بوو
«« ویسکی ئێرلەندی , لە ماڵەکەم چاوەڕێت دەبم »»
خەندەم کرد بە وەڵامەکەی وە مۆبایلەکەم لابرد بەرلەوەی ناونیشانی ماڵی ئێلینا بە شۆفێری تاکسیەکە بڵێم وە بە ئاسوودەیی پاڵ بە کوشنەکەوە بدەمەوە و کەمێک لە ماندووبوونەکەم کەم بکەمەوە












لە پاش دوو زەنگ دەرگاکە کرایەوە وە ئێلینای دڵخۆشی دەرخست بەرلەوەی بە توندی لەباوەشم بگرێت
«« ئەی خودایە دێلیلا پێویستە سکرتێرێک بۆ خۆت بدۆزینەوە لەبەر سەرقاڵی زۆر کاتی بینینی یەکتریمان نییە »»
ئێلینا گوتی وە منی بەرەو ژووری دانیشتنەکەی برد
«« زۆر بیرم دەکردی ئێلینا بەڵام نەفرەت لە کارە زۆرەکانم کە کاتی بینینی هاوڕێ خۆشەویستەکەمم نییە »»
ڕووخسارێکی خەماوی و کیوتم بە ئێلینا نیشاندە کە وای کرد ئەویش هەمان شت بکات

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now