Trust

1K 157 167
                                    

















Jungkook :





















تەنها بە شۆکی سەیری جەستەی دێلیلام دەکرد جێ برینی زۆر لەسەر جەستەی هەبوو کە جێگای قامچی و سووتان بوون

«« پێم بڵێ ئایا هیچ هۆکارێک هەیە تاکوو من دووبارە کار لەگەڵ ئیلیاس بکەم ، پێمبڵێ »»
دێلیلا بە هاوارەوە گوتی

«« بۆچی ؟ بۆچی دەبێت سێبەری ئەو گەمژەیە بە دوامەوە بێت ، من دەمەوێت ئازاد بم ، تکایە بۆچی هەمیشە دەبێت ناوی ئیلیاس لەدوام بێت »»
ئەو بە هاوارەوە مستی لە سنگم دەدا وە زۆر بە خراپی دەگریا

من چەند گەمژەم ، ئایا ئەمە بەس نییە بۆ بڕوا پێکردنی ؟

چاکەتەکەم لەبەرم لابرد تا بە جەستەی دا بدەم ، ئەو چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە وەک ئەوەی بترسێت لەوەی ئازاری بدەم بەڵام من چاکەتەکەم بە جەستەی دادا و بە توندی لە باوەشم گرت وە دانیشتمە سەر زەویەکە

«« تکایە بڕوام پێ بکە تکایە من نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ لای ئیلیاس ، تکایە مەمگەڕێنەوە بەڕێز جیۆن تکات لێ دەکەم »»
دێلیلا بە گریانەوە گوتی
«« شششش ، تەنها ئارام بەوە بۆ خاتری خوا »»
بە نەرمی دەستم بە قژیدا دەهێنا

«« بمبوورە دێلیلا ، تکایە بمبوورە من زۆر گەمژە بووم کە بڕوام بە قسەکانی سالی کرد ، تکایە بمبوورە بۆ ئەو شتانەی کە لە ڕابردووش بەسەر هات »»
ئەو وەستابوو لە هاوار کردن بەڵام هێشتا هەر دەگریا

«« من هیچ تاوانێکم نییە بەڕێز جیۆن ، سالی هاتووە تاکوو من بباتەوە بڕوا بکە »»
دێلیلا گوتی
«« هەرگیز ، هەرگیز جارێکی دیکە ئەمە ڕووناداتەوە دێلیلا دڵنیابە لەوە من بۆ هەمیشە تۆ دەپارێزم ، ئەمە بەڵێنی منە بۆتۆ »»
نازانم بۆچی ، بەڵام دەنگێک لە ناخمەوە هانی دام بۆ کردنی ئەم قسانە

دێلیلا بە تەواوی وەستابوو لە گریان بەڵام هێشتا لە باوەشم دا بوو ، وە من دەستم بە قژیدا دەهێنا ، سوێند دەخۆم کە هەرگیز ڕێگە نادەم دەستی ئیلیاس ماێیەری پێبگات ، وە بۆ هەمیشە دەیپارێزم ، ئەو برینانەی کە من بینیم شاهێدی ئەو دۆزەخە بووە کە لەگەڵ ئەو بێ ئابڕووی بێ قیمەتە تێیدا ژیاوە






















Delilah :








































دەزانم ڕەفتارەکانم گەمژانەبوو بەڵام ئەوە تاکە ڕێگا بوو تا کارێک بکەم بەڕێز جیۆن بڕوام پێ بکات و نەمگەڕێنێتەوە بۆ لای ئیلیاس ، قسەکانی هەستێکی پڕ لە متمانەیان لە دڵم دروست کرد ، دەنگێک لە ناخمەوە پێم دەڵێت کە ئەو من دەپارێزێت بەڵام هێشتا بەشێک لە من ڕێگەنادات متمانەی پێبکەم

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Onde histórias criam vida. Descubra agora