Regret

704 134 159
                                    























Delilah :


















چەند ڕۆژێک تێپەڕی بەسەر ئەو شەوەی کە من و بەڕێز جیۆن ماچی یەکتریمان کرد وە پاش ئەوەی من ئەوم جێهێشت ، چیتر هیچ ئاماژەیەک لە ئەو نەهاتووە کەواتە ئەو تێگەیشتوە کە ناتوانێت لەگەڵ من بێت ، دەزانم ئەوە بە ئازارە بەڵام ئەمە باشترینە بۆ ئێمە ، من ناتوانم چیتر متمانە بە کەسێکی دیکە بکەم







بەڵام هەموو ئەوەی لەم چەند ڕۆژە هەستی پێدەکەم پەشیمانییە ، وە ئازاری ویژدانە چوونکە من دڵی ئەوم زۆر بە خراپی شکاند ئەوە دەزانم ، هەست بە پەشیمانی دەکەم بەڵام شایەنی ئەوەم کە هەمیشە هەست بە خراپی بکەم ، من شایەنی ئەوەم کە هەمیشە لەگەڵ کەسێکی وەک ئیلیاس بم نەوەک کەسێکی باشی وەک جۆنگکوک ئەو شایەنی کەسێکی باشترە نەوەک بێ سوود و گەمژەیەکی وەک من کە لە هەموو شتێک دەترسێت







لە دیار ئامێری قاوە دروستکردنەکە وەستابووم وە نازانم بۆچی بەباشی کار ناکات من هەرگیز کارم بە ئامێرێکی لەم شێوەیە نەکردوە ئەوەی کە لە ماڵەکەی بەڕێز جیۆن هەیە زۆر پێشکەوتوو بەڵام ئەمە وەک چاخی بەردینە بە نەفرەت بیت
«« کەسێک ناتوانێت قاوەکەی ئامادە بکات »»
دەنگی جین هات وە کەمێک ئاوڕم دایەوە تاکوو بیبینم
«« چوونکە ئەو کەسە هەرگیز ئامێرێکی بێ کەڵکی وەک ئەمەی بەکار نەهێناوە ، نا باشتر بڵێم ئەو کەسە لە ڕابردوو هەرگیز قاوەی ئامادەنەدەکرد »»
بەبێزاری گوتم وە جین دەستی بە پێکەنین کرد و هاتە تەنیشتی من وە لەبری من قاوەکەی ئامادە کرد





«« کەواتە من ئێستا قەرزداری تۆم ، چوونکە منت ڕزگار کرد ، بەڕێز جیۆن هەمیشە کێشەی لەگەڵ قاوەی ئێرە هەیە دەڵێت کە بەباشی ئامادەی ناکەیت »»
جین برۆکانی گرژ کرد
«« پێموابوو کە ئەوە بۆ خۆتە »»
چاوەکانم سووڕاند بەرلەوەی دەست بە ئامادەکردنی چا بکەم
«« من نێوانێکی خۆشم لەگەڵ قاوە نییە سەبارەت بە من چا باشترینە»»
دواتر زەرفی چایەکەم بەرزکردەوە تاکوو جین بیبینێت






دواتر لەگەڵ کوپەکانی دەستم گەڕامەوە بۆ ئۆفیسی بەڕێز جیۆن وە پاش لە دەرگا دان چوومە ژوورەوە وە قاوەکەم لە پێشی ئەو دانا وە بەرلەوەی بڕۆم ئەو بانگی منی کرد
«« خاتوو داڤیس کەمێک بوەستە »»
گەڕامەوە پێشی مێزەکە وە ئەو چاویلکەکەی دانا بەرلەوەی دەستەکانی لەناو یەکتری بنێت
«« بانگهێشت کراوم بۆ ئاهەنگێکی کار لە ڕۆما وە تۆش پێویستە بێیت»»
بە تێنەگەیشتنەوە سەیریم کرد
«« بۆچی دەبێت من بێم »»
ئەو بەبێ بڕوای سەیری کردم
«« چوونکە تۆ سکرتێری منیت دیارە لە بیرت کردووە »»
بەخێرای سەرم بە نەخێر هەژاند
«« نەخێر ، نەخێر ، بێگومان ئامادە دەبم تەنها کەی ڕۆژی ئاهەنگەکەیە؟»»
ئەو کەمێک سەیری منی کرد بەرلەوەی وەڵامم بداتەوە
«« سبەی شەو کاتژمێر هەشت »»

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now