Her past

633 130 189
                                    








































Delilah :





































بە نزیکەی دە ڕۆژ تێپەڕی بەسەر ڕووداوەکانی ئەو شەو و ڕۆژەدا وە ئەمڕۆ لە کۆتاییدا دەگەڕێمەوە بۆ سەر کار بە خۆشحاڵییەوە ، لەڕاستیدا لەم چەند ڕۆژە لە ماڵەوە کارم دەکرد ، بەڵام بۆ ئێستا برینەکانم بە نیوەی تەنها چەند ئاسەوارێکی کۆنی ماوە کە میکیاج دایدەپۆشێت





پاش ئەوەی لە ڕێکخستنی قژم تەواو بووم سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکەوە پانتۆڵێکی ڕەش و کراسێکی شینی کاڵم پۆشیبوو وە کۆتا جار بۆنێکی سووکم بە خۆمدا وە لەوکاتەی ئاوڕم دایەوە بینیم جۆنگکوک بەرێکی سەیرم دەکات لەکاتێکدا هێشتا تابلێتەکەی بە پێکراوی لە دەستیەتی وە بەبێ چاو پرتاندن سەیری من دەکات





«« ئمم من ئامادەم »»
گوتم وە جۆنگکوک چەند جارێک سەری بە ڕاست و چەپدا هەژاند بەرلەوەی هەستێتەوە
«« بەڵێ ، بەڵێ با بڕۆین »»
دواتر منی بۆ لای من هات وە دەستی لەسەر کەمەرم دانا وە بەرەو نهۆمی خوارەوە ڕۆیشتین





لەماوەی ئەم چەند ڕۆژە جۆنگکوک هیچ نزیک بوونەوەی بۆ من نەبووە هۆکارەکەی نازانم بەڵام من پێی بێزارم چوونکە ئەمە پێم دەڵێت کە ئەو کێشەیەکی هەیە وە نایەوێت من پێی بزانم





«« ژەمی نیوەڕۆ بخە خشتەی کارەکانی ئەمرۆ »»
جۆنگکوک گوتی کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەستی بە ڕۆیشتن کرد
«« بۆچی دیداری تایبەت هەیە ؟»»
ئەو سەری بە بەڵێ هەژاند بەرلەوەی پشتوێنی سەلامەتی بۆ من ببەستێت چوونکە من تابلێتەکەم بە دەستەوە بوو
«« چاوپێکەوتنێکمان هەیە لە ژەمی نیوەڕۆ ، لەگەڵ بازرگانێکی ئەمەریکی »»
تەنها سەرم بە بەڵێ هەژاند





کاتێک گەیشتین جۆنگکوک ڕێگری کرد لەوەی لە ئۆتۆمبێلەکە بچمە دەرەوە
«« کەمێک بوەستە »»
سەرم بە بەڵێ هەژاند وە چاوڕوانی ئەو بووم کاتێک ئەو چووە دەرەوە وە سووڕایەوە بۆ لای من وە شۆفێرەکە دەرگاکەی منی کردبوەوە





جۆنگکوک هات و لە پێشی دەرگاکەی من وەستا وە دەستی بۆم ڕاگرت کە وای کرد شۆک ببم
«« جۆنگکوک تۆ دڵنیایت ؟ »»
جۆنگکوک سەری بە بەڵێ هەژاند وە ئاماژەی بە دەستی دا
«« بەڵێ من زۆر دڵنیام دەمەوێت هەموو کەسێک بزانێت کە من و تۆ پێکەوەین »»
لێوەکانم پێکەوە پرێس کرد بەرلەوەی دەستم بخەمە ناو دەستی جۆنگکوک وە لە ئۆتۆمبێلەکە چوومە دەرەوە وە جۆنگکوک بە توندی دەستمی گرت و بەرەو کۆمپانیا چووین





𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now