His mom

588 127 163
                                    
























Jungkook :






























بەبێ ئارامی سەیری مۆبایلەکەم دەکرد دێلیلا وەڵامی پازدەهەم پەیوەندی نەدایەوە ئەمە وا دەکات زۆر نیگەرانی دێلیلا بم
«« کوڕم کێشەیەک هەیە ؟ »»
دایکم پرسی وە سەرم بە نەخێر هەژاند ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناکاو دایکم هات بەبێ ئەوەی پێش وەخت ئاگادارم بکاتەوە ئێستا کاتژمێر یازدەی شەوە وە من وا لە دوودڵی دا دەمرم
«« دێلیلا ناگەڕێتەوە ؟ »»
شانەکانم بەرزکردەوە
«« لەوانەیە شەو یان بەیانی بگەڕێتەوە بە پەرۆشی ؟ »»
دایکم خەندەی کرد
«« بێگومان دەمەوێت لە نزیکەوە ئەو کەسە بناسم کە دڵی کوڕەکەمی دزیوە »»
لە ڕاستیدا من بە پەرۆشم بۆ کاردانەوەی دێلیلا ، چەند خەندە ئامێز دەبێت ئەو کاتەی قسە لەگەڵ دایکم دەکات












یەکێک لە خزمەتکارەکان هاتە ژوورەوە وە قاوەی بۆ من و دایکم هێنا بوو وە کاتێک هاتە لای من بە چرپەوە قسەی
«« خاتوو دێلیلا گەیشتەوە ئێرە ئێستا بینیم کاتێک هاتە باخچەکەوە»»
بەخێرای هەستامەوە و بەرەو دەرگای هاتنە ژوورەوە چووم
«« کوڕم شتێک بووە ؟ »».
دایکم پرسی
«« نەخێر دایکە هیچ کێشەیەک نییە »»
پێویستە بە خێرای بە دێلیلا بگەم و ئاگاداری بکەمەوە بەرلەوەی بە بینینی دایکم جەڵدەی مێشک و دڵ پێکەوە لێی بدات












لەوکاتەی من دەرگاکەم کردەوە دێلیلا لە پشتی دەرگاکەوە بوو بەڵام ڕووخساری دەیگوت کە هەتاکوو مردن گریاوە
«« دێلیلا ئازیزم تۆ باشیت »»
دێلیلا سەری بە نەخێر هەژاند بەرلەوەی باوەش لە کەمەرم بدات وە دەست بە گریانێکی کز بکات
«« نەخێر هیچ باش نیم »»
بەخێرای لە باوەشم گرتەوە وە دەستم لەسەر پشتی دەجوڵاند
«« با لە سەرەوە قسە بکەین »»
دواتر لە نێوان دەستەکانم هەڵمگرت و بەرەو ژووری نووستنەکەمانم برد












ئەو هێشتا دەگریا بەڵام کاتێک گەیشتمە ژوورەکە گریانەکەی زیاتر بوو وە بە دەنگی بەرز دەگریا
«« دێلیلا ئارام بە باشە پێم بڵێ چی ڕوویداوە ؟ »»
ڕووخساری ئەوم لە ناو دەستەکانم گرتبوو کاتێک لسەرە جێگای خەوەکە دانیشتبووین
«« دایکم لە ژیاندایە »»
ئەو تەنها ئەوەندەی گوت وە زۆر بە خراپی گریا وە لە نێوان گریانەکەی هەموو شتێکی بۆم باس کرد













من ئێستا بێ قسە ماومەتەوە
«« من شۆک بووم بەڕاستی نازانم کە چی بڵێم »»
دێلیلا ئارام ببوەوە وە ئەویش شانەکانی بەرز کردەوە
«« نازانم بەڕاستی ئەمڕۆ بەشی بیست ساڵی تەمەنم بیرم کردەوە ئێستا ئیتر زۆر ماندووم توانای هیچ شتێکم نییە »»
دێلیلا  بە ماندوێتی قسەکانی دەکرد وە لەوکاتە یارمەتیم دا کە لەسەر جێگاکە ڕابکشێت
«« بخەوە دێلیلا بەیانی دەتوانین قسە بکەین »»
دواتر ویستم بڕۆم بەڵام دێلیلا دەستمی گرت
«« تکایە مەرۆ بمێنەوە »»
سەرم هەژاند بەرلەوەی لە تەنیشتی ڕابکشێم وە لە نەرمی لە باوەشی بگرم وە ئەو هێندە ماندوو بوو کە ڕاستەوخۆ خەوی لێ کەوت

















𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now