First day

968 179 80
                                    






























Delilah :















پاش ئەوەی کەلوپەلەکانم لە ماڵی ئێلینا هەڵگرت لەگەڵ شۆفێرەکەی بەڕێز جیۆن بەڕێکەوتم بەرەو ماڵەکەی ئەو ، ئێستا من لە پێش خانووی باخچەکەم ، ڕاستیەکەی ئەوە ماڵێکی زۆر کیوت بوو وە زۆر بچووک و جوان بوو کاتێک چوومە ژوورەوە بینیم هەموو شتێک خاوێنە

«« ئەو ستافەی ماڵی بەڕێز جیۆن خاوێن دەکەنەوە ئێرەش خاوێن دەکەنەوە هەفتەی چوار ڕۆژ دێن بۆ ئێرە وە ئەمەش بگرە خشتەی کاتەکانی بەڕێز جیۆنە ئەگەر دەتەوێت دەرنەکرێیت ئەوا بەردەوام بە لەوەی بەپێی ئەم خشتەیە بڕۆیت »» .
شۆفێرەکەی ئاگاداریەکانی بەمن دا

«« زۆر سوپاس »»
ئەو تەنها سەری هەژاند و ڕۆیشت

پاش ئەوەی شۆفێرەکە ڕۆیشت دەستم بە ڕێکخستنی کەلوپەلەکانم کرد ماڵەکە پێکهاتبوو لە دوو نهۆم کە نهۆمی سەرەوە تەنها ژووری نوستنەکەم بوو وە لە خوارەوە تەنها چێشتخانەیەک و هۆلێکی بچووک هەبوو

نزیکی شەو تەواو بووم ئێستا وا باشە بخەوم چوونکە پێویستە بەیانی بەرلە بەڕێز جیۆن هەڵبستم لەبەرئەوەی بەپێی خشتەکەی بێت بەیانی کاتژمێر حەوت نانی بەیانی دەخوات ، بەڵام بەبیرم هاتەوە کە من خواردن نازانم بەڵام بۆ بەیانی شتێک بکەم تاکوو فێردەبم








Jungkook :






بە زەنگی ئاگادارکەرەوەم بەخەبەر هاتم ئەمڕۆ دەبێت کار لەگەڵ سکرتێرە نوێیەکەم بکەم ، ئەو کەسێکە کە من نایناسم ، بەڵام کەسێکە کە زۆر جوانە بەڕاستی من سەرسام بووم کاتێک بینیم بەڕاستی جوانیەکی بێ هاوتای هەبوو قژەکانی ئاڵتوونی و درێژ بوون وە چاوەکانی ڕەنگی هەزڵ بوون پێستێکی سپی زۆر نایابی هەبوو وە جەستیەکی بێ هاوتای هەبوو لە ڕابردوودا لەگەڵ زۆر ئافرەت بووم بەڵام ئەو جیاوازە بەڵام نەفرەت من دەبێت چاوەکانم بهێڵمەوە لە سنووری کاردا

پاش گەرماوکردن و پۆشینی جلێکی گونجاو بەرەو چێشتخانەکە چووم بینیم سکرتێرە نوێیەکەم بە جلێکی ڕەشەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردنە بەڕاستی هیچ کەسێکم نەدیوە هێندە بە جلی ڕەشەوە جوان بێت

کاتێک سەرنجم چووە سەر مێزەکە بینیم کە هیچ شتێکی لێ نییە !!!

«« بەیانیت باش خاتوو داڤیس »»
گوتم کاتێک یەکێک لە کورسیەکانم ڕاکێشا

«« بەیانیت باش بەڕێز جیۆن »»
ئەو کەمێک شڵەژا چوونکە من لەپڕ دەرکەوتم

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now