Diana Samuel

547 119 220
                                    






































Delilah :








































بەوپەڕی وزە و دڵخۆشی سەرقاڵی کارکردن بووم خوانی بەیانی لەگەڵ جۆنگکوک چیژ بەخش بوو سەبارەت بەچەند شتێک قسەمان کرد وە ئەمڕۆ زانیم ئەو خوشکێکی هەیە وە باوکی لە ژیان نەماوە ، وە دایکی ئەو کۆریە چەند نایابە ، هەرگیز هیچ شتێکم سەبارەت بە ڕابردووی ئیلیاس نەدەزانی بەڵام بەرە بەرە دەست بە زانینی شتەکان دەکەم سەبارەت بە جۆنگکوک من حەزم بەوەیە

















لەبیر کردنەوە هاتمە دەرەوە کاتێک تەلەفۆنی سەر مێزەکەم زەنگی لێدا وە کاتیک بینیم لە ئۆفیسی جۆنگکوکەوەیە
«« سڵاو بەڵێ »»
گوتم کاتێک پەیوەندیەکەم وەرگرت
«« دێلیلا وەرە بۆ ژوورەکەم »»
ئەوە نیو کاتژمێر دەبێت پیاوێک لە ئۆفیسەکەی ئەوە وە ئێستا ئەو منی دەوێت ، دەبێت چی ڕوو بدات



















کاتێک من چوومە ژوورەوە ئەو ئاماژەی بە پیاوەکە کە بڕوات وە خۆی هات و لەسەر قەنەفەیەک دانیشت وە منیشی لە تەنیشتی خۆی دانا وە فایلێکی خستە پێشم
«« ئەمە چییە ؟ »»
گوتم وە سەیری ئەوم کرد
«« بیمەوە بزانە چییە »»
دواتر کە کردمەوە شۆک بووم کاتێک بینیم ئەوە زانیاری بوو لەسەر دیانا ساموێل ، وە دواتر سەیری جۆنگکوکم کرد
«« سوێند دەخۆم تۆ ئەفسانەیت »»
ئەو پێکەنی بەرلەوەی بە فیزەوە پاڵ بداتەوە
«« من ئێستا بازرگانم بەڵام کۆلێژی تەکنەلۆژیا و زانیاریم تەواو کردوە»»



















ئەو زۆر بە جدیەتی ، بە بێ بڕوای سەیریم کرد
«« ئەو کۆلێژەی تەواوت کردووە چ پەیوەندییەکی بە دۆزینەوەی دیانا ساموێل هەیە ؟ »»
دواتر ئەو خۆی ڕێک کردەوە
«« بەهەرحاڵ ئێستا چی دەکەیت ئەو لێرەوە نزیکە »»
دواتر سەیری فایلەکەم کرد ئەو لە ماڵتا دەمێنێتەوه وە بەڕێوبەری یانەی نانی بەیانیە



















یانەی نانی بەیانی ؟ چەند گەمژانەیە



















«« هەر بەڕاستی نانی بەیانی هێندە گرنگە کە یانەی بۆ دروست بکەن»»
بە گاڵتەجاڕیەوە گوتم وە جۆنگکوک پێکەنی
«« بێ گومان گرنگە خۆ هەموو کەسێک وەک تۆ ڕقی لە نانی بەیانی نییە »»
تەنها بەبێزاری لە شانیم دا
«« ئەوەندە بە ڕوومدا مەیهێنەوە باشە من ڕقم لە نانی بەیانیەوە خۆ ئەوە تاوان نییە کە تۆ نانی بەیانی خۆشنەوێت »»
جۆنگکوک زیاتر پێکەنی بەرلەوەی لە باوەشم بگرێت



















𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now