Stupid & Useless

1K 180 132
                                    




































Delilah :


























بە دوودڵیەوە خواردنەکەم لە پێشی بەڕێز جیۆن دانا وە ئەو ڕاستەوخۆ پاش خواردنی بەرەو دەستشۆرەکە چوو ، ماوەیەکی ویست تاکوو بگەڕێتەوە کە ڕووخسارێکی توڕەی هەبوو

«« خاتوو داڤیس مەگەر من بە تۆم نەگوت کە لە ئینتەرنێتدا بۆ فێرکاری خواردن بگەڕێیت ، تکایە ئەگەر ناتەوێت فێر ببیت ئەوا پێم بڵێ »»
بەڕێز جیۆن بە توڕەی گوتی

«« ببوورە بەڕێز جیۆن جاری داهاتوو باشتر دەبێت »»
بەڵام ئەو تەقیەوە
«« ئەوەندە داوای لێبوردن مەکە خاتوو داڤیس پێم بڵێ تۆ بۆچی هیچ شتێک نازانیت تەنانەت خواردن کە سادەترین شتە تۆ نایزانیت پێم بڵێ سوودی تۆ چییە »»

تەواوی ئەم ماوەیە بە خۆمم گوتوە کە ئارامبم بەڵام ئەمڕۆ چیتر نا
«« بەڵێ من نازانم خواردن ئامادە بکەم چوونکە ئەوە ئەرکی من نییە ، ئەرکی من تەنها یارمەتیدانی ئێوەیە لە کارەکانت نەوەک خواردنت بۆ ئامادە بکەم ، من خزمەتکار نیم یان ژنت یان دایکت نیم ، کەواتە ئەوە ئەرکی من نییە کە گەدەی تۆ تێر بکەم »»
بە زۆری خۆمم گرتبوو تاکوو نەگریم

«« هەر ئێستا لە پێش چاوم ون ببە هەتاکوو کارێکم نەکدروە کە بە دڵی هیچ کامێک لە ئێمە نەبێت ، هەر ئێستا »»
تەواوی شوێنەکە دەنگی دایەوە پاش هاوارەکەی کە وای کرد بە خراپی دەست بە گریان بکەم

بە خێرای چاکەتێکم پۆشی و دواتر  بەرەو ماڵی ئێلینا ڕامکرد ، پاش چەند زەنگێک ئێلینا دەرگاکەی کردەوە کە بەبێ بیرکردنەوە خۆم خستە باوەشی
«« دێلیلا چیی بووە ؟! »»
ئێلینا بە شۆکی پرسی

«« ئێلینا تکایە حاڵم زۆر خراپە »»
دواتر ئەو منی بەرەو ژوورەوە برد، پاش گریانێکی زۆر لە کۆتایدا دەستم بە قسەکردن کرد
«« من زۆر بێسوودم ئێلینا ، من هیچ سوودێکم نییە من زۆر بێکەڵکم خۆزگە دەمردم »»

ئێلینا بە توندی لە باوەشی کردم
«« بۆچی وادەڵێیت دێلیلا چی ڕوویداوە تکایە قسە بکە »»
پاش ئەوەی هەموو شتێکم باس کرد بۆ ئێلینا ئەو زۆر توڕە بوو من بە زۆری توانیم کۆنتڕۆڵی بکەم
«« گوێبگرە تۆ بێسوود نیت ، بێسوود ئەو جۆنگکوکە خوێڕیەیە کە وای بە تۆ گوتوە ئەو دایک نەفرەتیە دەبێت پیاوەتی ببڕم و دەرخواردی بدەم  خۆی بەچی دەزانێت کە دەتوانێت ئیهانەی تۆ بکات »»

پاش گریانێکی زۆر و چەند گفتوگۆیەک لەگەڵ ئێلینا خەوم لێکەوت بەیانیەکەی ، ئێلینا ڕۆیشت بۆ سەر کار بەتەنها لە ماڵەوە مامەوە ، دڵم زۆر توندە لەسەر قسەکانی جیۆنی شێت و خوێڕی

𝘼𝙣𝙤𝙩𝙝𝙚𝙧 𝙊𝙣𝙚 [J.Jk]Where stories live. Discover now